هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی رووداوه‌كانی گرتووخانه‌ی غوێران بڵاوكرده‌وه
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: چه‌ندین هێرشمان بۆ سه‌ر داعش ئه‌نجامداوه.. داعش له‌ناو گرتووخانه‌ی گوێران ده‌یان كه‌سی گوللـه‌باران كردووه

K24- هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی رووداوه‌كانی حه‌سه‌كه به گشتی و گرتووخانه‌ی غوێران به‌تایبه‌ت بڵاوكرده‌وه و دووپاتیكرده‌وه، چه‌ندین هێرشیان بۆ سه‌ر داعش ئه‌نجامداوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، داعش له‌ناو گرتووخانه‌ی غوێران ده‌یان كه‌سی گوللـه‌باران كردووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "هێرشی داعشى ماوه‌به‌سه‌رچوو له چه‌ند رۆژی رابردوودا وا له‌و رێكخراوه ده‌كات له‌كۆتاییدا لاوازتر ببێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "رۆژی 20ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022، داعش هێرشێكی ئاڵۆزی بۆ سه‌ر گرتووخانه‌ی حه‌سه‌كه له‌و پارێزگایه ئه‌نجامدا، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان دایه‌وه و ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆ دا و زنجیره‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نجامدا و له میانه‌ی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان و به پشتبه‌ستن به زانیاری هه‌واڵگری و چاودێریكردن و هێرشی ئاسمانی، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات توانیان كۆنترۆڵی هه‌ڕه‌شه‌كه بكه‌ن".
له به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا باسی ئه‌وه كراوه، "له كاتی راسته‌قینه‌ی رووداوه‌كه‌دا هاوپه‌یمانان پرۆسه‌ی چاودێریكردنیان ئه‌نجامدا و زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانیی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا ئه‌نجامدا و به وردی ئه‌و تیرۆرستانه‌ی له‌ناو باڵه‌خانه‌كانی ناوچه‌كه‌یان پێكا، كه هێرشی سه‌ر هه‌سه‌ده‌یان ده‌كرد. هاوپه‌یمانی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك، به‌رگری له‌خۆی و هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی بكات و هه‌موو تواناكانیشی بۆ پارێزگاریكردن له‌و هێزانه به‌كارده‌هێنێت".
به‌یاننامه‌كه ئاماژه به گوته‌یه‌كی لیوا جۆن برینان، فه‌رمانده‌ی ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كان ده‌كات، كه گوتوویه‌تی: "له‌كۆتاییدا ئه‌وانه‌ی له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌دا به‌رپرسن، لاوازتر بوون".
برینان گوتی: "له‌و هه‌وڵه بێ بنه‌مایه‌دا له‌كاتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه، داعش حوكمی گوللـه‌بارانكردنی به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌س له ئه‌ندامانیدا سه‌پاند. ژماره‌یه‌ك له زیندانیانی داعش ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌كی پاسه‌وانانی گرتووخانه‌كه‌دا گرت و پاسه‌وانه‌كانیان كوشت و به‌و چه‌كانه رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرای سه‌ر به هه‌سه‌ده بوونه‌وه، به پێچه‌وانه‌ی داعش، هاوپه‌یمانان رێگاری گه‌وره‌ی گرته‌به‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مامه‌ڵه‌یه‌كی مرۆڤانه له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوان، به‌ڵام كاتێك زیندانیكراوانی داعش چه‌كیان هه‌ڵگرت، بوونه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی چالاك، دواتر شه‌ڕیان كرد، پاشان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و هێرشه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یماناندا كوژران".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ورده‌كاری زیاتر و ته‌واوبوونی هه‌سه‌ده له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان، ئه‌و زیندانیانه‌ی به‌شدارییان له هێرشه‌كه‌دا نه‌كردووه، مامه‌ڵه‌یه‌كی جیاوازیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. زیندانیكراوانی داعش هه‌وڵیاندا گرتووخانه‌یه‌كی نوێی توندوتۆڵ‌تر له حه‌سه‌كه بڕووخێنن، به‌ڵام شكستیان هێنا. بینایه‌ی گرتووخانه نوێیه‌كه له قۆناغی ته‌واوبوون نزیك بووه‌ته‌وه".
برینان دووپاتیكرده‌وه، "هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی دڵنیایه كه دوایین هه‌وڵی داعش بۆ هه‌ڵاتن هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر عێراق و ناوچه‌كه نابێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ده‌وه‌ستێته سه‌ر دۆخه‌كه له داهاتوودا، له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر پلان بۆ هێرشی دیكه له ئاینده‌دا بۆ سه‌ر گرتوخانه‌كانی دیكه له عێراق و سووریا دابڕێژن".
برینان گوتی: "وێڕای ئه‌وه‌ی داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه، به‌ڵام ئاشكرایه كه ئه‌و هێزه‌ی پێشووی نه‌ماوه".
ئه‌و فه‌رمانده‌ی هاوپه‌یمانان گوتی: "له ساڵی 2014، كاتێك داعش ناوچه‌كه‌ی وێران‌كرد و سه‌دان هه‌زار میل له خاكیان داگیركرد و به‌وهۆیه‌وه 8 هه‌زار هاووڵاتیی سڤیلی بێ‌تاوان بوونه قوربانی دڕنده‌ییه‌كانی، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر داوای عێراق وه‌ڵامی بانگه‌وازی به‌هاناچوونه‌وه‌ی دایه‌وه و له ساڵی 2017 توانیمان خیلافه‌تی هه‌رێمی به‌ناوی داعش له‌ناو ببه‌ین. وێڕای شكستهێنانی ئه‌و رێكخراوه له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه، به‌ڵام تا ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌یان له ناوچه‌كه به‌رده‌وامه. به له‌به‌رچاوگرتنی توانا داڕووخاوه‌كانی داعش، مانه‌وه‌ی داعش له داهاتوودا ده‌وه‌ستێته سه‌ر تواناكه‌ی له دووباره خۆڕێكخستنه‌وه‌ی له‌میانه‌ی هه‌وڵه خراپه‌كانیانه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی وه‌ك هی حه‌سه‌كه. له‌سه‌ر داواكاری كۆماری عێراق، له‌سه‌ر پێدانی راوێژ و هاوكاریییهكانمان بۆ هێزه هاوپه‌یمانه‌كانمان له‌پێناو نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ عێراق و سووریا به‌رده‌وام ده‌بین".
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌شدا هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كات، هه‌ر كه‌سێك شوێنی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه بزانێت، په‌یوه‌ندی به ژماره 3777-244 (240) 1+ـه‌وه بكات.
H.B