سەرۆک بارزانی و کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور جەخت لە قووڵترکردنەوەی پەیوەندییەکان دەکەنەوە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور لە ھەولێر دەکات

دیداری سەرۆک بارزانی و کونسوڵی کۆریای باشوور لە هەولێر
دیداری سەرۆک بارزانی و کونسوڵی کۆریای باشوور لە هەولێر

K24 - هەولێر

رۆژی دووشەممە 24ـی کانوونی دووەمی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە چۆی کوانگ ژین کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور لە ھەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا کە کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور بە مەبەستی ماڵئاوایی و بەھۆی کۆتایهاتنی ئەرکەکانی سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو، زۆر سوپاسی میوانداریی گەلی کوردستان و حکومەتی ھەرێمی کرد و دڵخۆشیی خۆی بە کارکردن لە ھەرێمی کوردستان و نزیکبوونەوەی لە کولتووری کوردستان خستەڕوو.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا وێڕای ئاماژەدان بە رۆڵی ھێزەکانی زەیتون لە دروستکردنی پەیوەندی نێوان گەلی کوردستان و گەلی کۆریا، جەخت لە قووڵترکردنی ئەو پەیوەندیە کرایەوە و سەرۆک بارزانی کونسوڵی گشتی کۆریای باشووری وەک دۆستێکی نزیکی گەلی کورد ھەژمارکرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

دوا پێشھاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق تەوەری تری ئەو دیدارەبوو.

دیداری سەرۆک بارزانی و کونسوڵی کۆریای باشوور لە هەولێر
دیداری سەرۆک بارزانی و کونسوڵی کۆریای باشوور لە هەولێر