نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: به‌هۆی رووداوه‌كانی غوێران 45 هه‌زار كه‌س ئاواره بوونه
داعش باس له راكردنی 800 چه‌كداری رێكخراوه‌كه‌یان له گرتووخانه‌ی غوێران ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئامارێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌هۆی شه‌ڕی نێوان چه‌كدارانی داعش و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له ده‌ره‌نجامی هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر گرتووخانه‌ی غوێران، 45 هه‌زار كه‌س له گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و گرتووخانه‌یه له حه‌سه‌كه ئاواره بوونه.
نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگیی كاروباری مرۆیی رایگه‌یاند، "له ئه‌نجامی هێرشی ئه‌م دواییه‌ی چه‌كدارانی داعش، كه شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو بۆ سه‌ر گرتووخانه‌ی غوێران له شاری حه‌سه‌كه ئه‌نجامیاندا، تا ئێستا به‌لایه‌نی كه‌م 45 هه‌زار كه‌س له دانیشتوانی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری گرتووخانه‌كه بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و شاره ئاواره بوونه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، تا ئه‌مڕۆش هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش به‌رده‌وامن، كه هه‌وڵی ده‌رهێنانی چه‌كداره زیندانیكراوه‌كانی رێكخراوه‌كه‌یان له گرتووخانه‌ی غوێرانیان دابوو.
شه‌وی پێنجشه‌ممه، زیاتر له 100 چه‌كداری داعش هێرشێكیان بۆ سه‌ر گرتووخانه‌ی غوێران ئه‌نجامدا، كه له‌لایه‌ن هێزه كوردییه‌كانه‌وه له پارێزگای حه‌سه‌كه به‌ڕێوه ده‌برێت، كه به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له‌و هه‌وڵه‌دا ژماره‌یه‌كی نه‌زانراوی چه‌كداره زیندانیكراوه‌كان له راكردن سه‌ركه‌وتوو بوون، به‌ڵام ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌عماقی سه‌ر به داعش جه‌خت له هه‌ڵهاتنی زیاتر له 800 كه‌س له چه‌كداره‌كانی له‌و زیندانه ده‌كاته‌وه.
دوای ئه‌و هێرشه‌ی چه‌كدارانی داعش، گومان له‌سه‌ر توانای هێزه‌كانی هه‌سه‌ده بۆ كۆنترۆڵكردنی چه‌ندین گرتووخانه‌ی دیكه له رۆژئاوای كوردستان دروست بووه، كه پڕن له چه‌كداره زیندانیكراوه‌كانی داعش و باس له‌وه ده‌كرێت، كه دوای ئه‌و هێرشه و خۆڕێكخستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه، له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكی دیكه بۆ سه‌ر ئه‌و گرتووخانانه، كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه ئه‌سته‌م ده‌بێت.
ئاماره‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، تا شه‌وی رابردوو 45 شه‌ڕڤانی هه‌سه‌ده و پاسه‌وانه‌كانی گرتووخانه‌كه له‌و هێرشه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ده‌یان چه‌كداری داعش‌یش كوژراون، تا ئێستاش شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوانیان به‌رده‌وامه.
H.B