دیاله.. 10 پێگه‌ی داعش خاپووكران
"هێزە ئەمنییەکان پێنج ئامێری تەقەمەنیان دۆزیوه‌ته‌وه"

K24 - هەولێر:
شانەی راگەیاندنی ئەمنی، ئەمڕۆ دووشەممە 24ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022 بڵاویكرده‌وه، لە شارۆچکەی حاوی، ئۆپراسیۆنێکی هاوبه‌شی سەربازی ئه‌نجامدرا، 10 پێگەی تیرۆریستانی داعش خاپوور كران.
شانەی راگه‌یاندنی ئه‌منی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، كۆپییه‌كی دەستی كوردستان 24 کەوتووە، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، لە میانی ئۆپراسیۆنێکی سه‌ربازی لە ناوچەی حاوی سه‌ر به پارێزگای دیاله، هێزە ئەمنییەکان 10 پێگەی تیرۆریستیی و دوو تونێل و سێ شوێنی فڕێدانیان خاپوور كرد.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، هێزە ئەمنییەکان پێنج ئامێری تەقەمەنی، سێ نارنجۆک، موشەک، هاوەنێک و سێ کۆگای تفەنگیان دۆزیوەتەوە.