وهزارهتی دهرهوهی بەریتانیا راگهیهندراوێكی بڵاوکردەوە
"ئهمه هەوڵێکی نەزۆکە بۆ دووبارە خۆ رێکخستنەوەی داعش"
K24 – ههولێر:
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، هێرشەکەی داعش بۆ سەر زیندانی غوێران هەوڵێکی نەزۆکە بۆ دووبارە رێکخستنەوەی چەکدارانی.
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا راگەیهندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی چەکدارانی داعش بۆ سەر زیندانی غوێران لە حەسەکە بڵاوکردەوە، تێیدا دووپاتی کردووەتەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی هەسەدە و هێرشەکانی داعشیش لە سووریا و عێراق ئەوە دەسەلمێنێت کە هێستا هەڕەشەی داعش ماوە.
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکەی داعش بۆ سەر زیندانی غوێران هەوڵێکی نەزۆکە بۆ دووبارە رێکخستنەوەی چەکدارانی لە ناوچەکە.