بڕیارێكی كازمی له‌باره‌ی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیاله په‌رله‌مانتارانی عه‌زم و ته‌قه‌دوم ده‌هێنێته ده‌نگ
په‌رله‌مانتارانی عه‌زم و ته‌قه‌دوم: ئه‌گه‌ر كازمی له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی سوور بێت، ده‌بێت به‌رپارسیارێتی ته‌واوی لێكه‌وته‌كان له‌ئه‌ستۆ بگرێت

K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانی عه‌زم و ته‌قه‌دوم له پارێزگای دیاله بڕیاری مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بۆ پێدانی پۆستی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیاله به فه‌رمانده‌یه‌كی شیعه به بڕیارێكی دیراسه‌تنه‌كراو وه‌سف كرد و رایانگه‌یاند، به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها به‌رهه‌ڵستی ئه‌و بڕیاره‌ی كازمی ده‌كه‌ن.
له به‌یاننامه‌ی په‌رله‌مانتارانی ئه‌و دوو كوتله سونییه‌دا هاتووه: "ئێمه په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانی عه‌زم و ته‌قه‌دوم له پارێزگای دیاله، به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها به‌رهه‌ڵستی ئه‌و بڕیاره دیراسه‌تنه‌كراوه ده‌كه‌ین، كه له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقه‌وه ده‌رچووه، بۆ ناوهێنانی لیوا عه‌لی فازڵ عومران، وه‌ك فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیاله له بری لیوا ره‌عد مه‌حمود و به‌رپرسیارێتی ته‌واوی هه‌موو لێكه‌وته نه‌رێنییه‌كانی ئه‌و بڕیاره بۆ زیانگه‌یاندن به هاوسه‌نگیی پێكهاته‌یی له‌ناو دامه‌زراوه‌ی سه‌یربازی و ئه‌منی ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی كازمی".
له به‌یاننامه‌كه‌یاندا په‌رله‌مانتارانی عه‌زم و ته‌قه‌دوم له پارێزگای دیاله رایانگه‌یاند، "پۆستی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیاله له‌چوارچێوه‌ی هاوسه‌نگی پێكهاته‌كاندایه و مافی پێكهاته‌ی سوننه‌كانه، له به‌رامبه‌ردا پۆسته ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ی پارێزگاكه به پێكهاته‌كانی دیكه دراون، به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان بۆ گۆڕینی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگاكه‌یان به كه‌سێكی ده‌ره‌وه‌ی پێكهاته‌كه‌یان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ نوێنه‌رانی ئه‌و پارێزگایه، گورزێك له هه‌موو لێكتێگه‌یشتنه‌كان و هاوسه‌نگییه‌كانی پێشوو ده‌وه‌شێنێت و پێشێلكارییه‌كی روونی ده‌ستوورییه و ئه‌گه‌ر سوور بێت له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره له‌پێناو رازیكردنی لایه‌نه‌كانی دیكه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی سیاسی له‌سه‌ر حسابی ئاسایش و سه‌لامه‌تی هاووڵاتییانی پێكهاته‌كه‌یان له‌و پارێزگایه، ئه‌وا ده‌ره‌نجامی مه‌ترسیداری ده‌بێت".
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، "هه‌ركاتێك كازمی زانیی كه پێویستیه‌كی ئه‌منی له‌وه‌دایه كه فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بگۆڕدرێت، ئه‌وا پێویسته به راوێژكردن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌و پارێزگایه به گشتی و پێكهاته‌ی سوننی به تایبه‌ت بكرێت، ئه‌مه‌ش به‌له‌به‌رچاوگرتنی هاوسه‌نگی پێكهاته‌یی كه له ده‌ستووردا هاتووه و ئه‌وه‌ی خزمه‌ت به پارێزگاكه ده‌كات و پارێزگاری له ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات، به‌تایبه‌ت كه پێكهاته‌كه‌یان له‌و پارێزگایه خاوه‌ن لێهاتوویی سه‌ربازی و ئه‌منین و توانای گه‌یاندنی خزمه‌ت به وڵاتیان هه‌یه و ده‌توانن كێبڕكێ له‌سه‌ر قوربانیدان له‌پێناو گه‌له‌كه‌یان بكه‌ن و مه‌یدانه‌كانی جه‌نگیش شاهێدی له‌سه‌ر ئه‌و راستییه ده‌ده‌ن". هه‌روه‌ها دووپاتیانكرده‌وه، "هه‌ر لادانێك له‌و بنه‌مایه، له‌ڕووی سیاسییه‌وه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌یه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه پشتیوانی هه‌ندێك لایه‌ن بۆ ویلایه‌تی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت".
په‌رله‌مانتارانی سوننی له پارێزگای دیاله جه‌ختیان كرده‌وه، "ئه‌گه‌ر كازمی له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی سوور بێت، ئه‌وا به‌رپرسیارێتی ته‌واو هه‌ر لێكه‌وته‌یه‌كی مرۆیی، یان چالاكی میلیشیایی ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی كازمی، كه به‌و بڕیاره چالاكییه میلیشیاییه‌كان چه‌ند ئه‌وه‌نده ده‌بن و باجه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هاووڵاتییه بێتاوانه‌كان و پێكهاته‌ی سوننی و ئه‌وانی دیكه‌وه ده‌درێت، هه‌روه‌ك چۆن پێشتر و ئێستاش له گوندی "نه‌هر ئیمام" و گونده‌كانی دیكه روویدا و به‌هۆی فشاره‌كانی میلیشیاكان حكومه‌ت نه‌یتوانی ئاواره‌كانی ئه‌و گوندانه بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر زێدی خۆیان".
H.B