گوته‌بێژی پارتی هه‌ڵوێستی حزبه‌كه‌ی له‌باره‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵ راگه‌یاند
مه‌حموود محه‌مه‌د: ئه‌و بڕیاره ده‌بێته هۆی خێراتربوونی هه‌نگاوه ده‌ستوورییه‌كان

K24- هه‌ولێر:
له لێدوانێكدا، مه‌حمود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموركاتی كوردستان هه‌ڵوێستی حزبه‌كه‌ی له‌باره‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵ سه‌باره‌ت به ده‌ستووریبوونی یه‌كه‌م دانیشتنی خولی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و بڕیاره ده‌بێته هۆی خێراتربوونی هه‌نگاوه ده‌ستوورییه‌كان.
ده‌قی لێدوانی گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان:
بڕیاری ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ویلائی وەستاندنی كاتیی كاری دەستەی هەڵبژێردراوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و، بە یاسایی و دەستووریزانینی دانیشتنی یەكەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیارێكی لە شوێن خۆی و ئیجابی بوو. ئەو بڕیارە دەبێتە هۆی خێراتر بوونی هەنگاوە دەستوورییەكان و یارمەتیدەری پڕۆسەی سیاسیی عێراق دەبێت بۆ ئەوەی لەسەر رێڕەوی سرووشتی و دروستی خۆی بڕوات.
مەحموود محەمەد
گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان
25ـی کانوونی دووەمی 2022