د. ئيبراهیم شه‌ره‌فانی باس له ره‌هه‌نده ئابوورییه‌كه‌ی سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی بۆ ئیمارات ده‌كات
"پێشتریش هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ له په‌یوه‌ندیدا بوو به‌ڵام كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌یه‌وێت ئه‌و په‌یوه‌ندییانه بباته قۆناغێكی نوێ و پێشكه‌وتووتر"

K24- هه‌ولێر:
دكتۆر ئیبراهیم شه‌ره‌فانی، شارەزا لە پەیوەندییە نێودەڵەتییەکان و راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌باره‌ی سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی بۆ وڵاتیی ئیمارات گوتی: بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ر بابه‌تێك له‌باره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و بڕگه و بابه‌تانه‌ی ناو كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت، كه په‌یوه‌ندییان به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ته‌وه هه‌یه.
دكتۆر ئیبراهیم دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر تێبینی ئه‌و بڕگه و ماددانه‌ی ناو كارنامه‌ی حكومه‌ت بكه‌ین كه په‌یوه‌ستن به په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، چ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی یانیش هه‌رێمایه‌تی، پێداگیری له‌سه‌ر سێ خاڵی سه‌ره‌كی كراوه، ئه‌وانیش: خاڵی یه‌كه‌م/ جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندیی باشی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، هه‌رێمایه‌تی و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌بێت. دووه‌م/ هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌یدا به‌رده‌وام جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه پشتیوانی له چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كانی ناوچه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ئاشتیانه بكات. خاڵی سێیه‌م/ كه خاڵێكی زۆر گرنگه و په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی به‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ وڵاتی ئیماراته‌وه هه‌یه، ئه‌ویش گه‌شه‌پێدانی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان، هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات".
راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "سه‌ردانی ئه‌مڕۆی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ وڵاتی ئیمارات و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته، له چوارچێوه‌ی گه‌شه‌پێدانی ئابووری و كه‌رتی وه‌به‌رهێنانه له هه‌رێمی كوردستان".
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ له بواره‌كانی ئابووری و وه‌به‌رهێنان هه‌بووه، به‌ڵام كابینه‌ی ئێستای حكومه‌ت (كابینه‌ی نۆیه‌م) هه‌وڵ ده‌دات به شێوه‌یه‌كی پرۆفیشناڵانه‌تر گه‌شه به‌و په‌یوه‌ندیانه بدات".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌یه، تاوه‌كو پڕۆژه و به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات به‌ره‌و قۆناغێكی پێشكه‌وتووتر ببرێن و له‌سه‌ر ئاستێكی فراوانتر وه‌به‌رهێنه‌رانی ئیمارات پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مه‌ش به سوودوه‌رگرتن له شێوازه‌كانی ئاڵوگۆڕی سه‌رده‌میانه".
H.B