زیاتر لە 800 ئەفسەر لە وەزارەتی پێشمەرگە خانەنشین دەکرێن
لیستی خانەنشینی ئەفسەران لە ئەنجومەنی وزیران واژۆ کرا

K24 – هەولێر
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لیستی خانەنشینکردنی 808 ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگەی واژۆ کرد.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە، لەژێر رۆشنایی یاسای هەموارکراوی خانەنشینی پێشمەرگە و رێنمایی و رێکارە نوێیەکانی خانەنشینی، ژمارەیەک ئەفسەر لە هێزەکانی پێشمەرگە خانەنشین کران.
لیوا روکن هۆشمەند، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، رایگەیاندووە: "بە دەرچوونی فەرمانی ژمارە 808ی ئەنجومەنی وەزیران، لەبەرواری 25ی کانوونی دووەمی 2022، 808 ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە خانەنشین کران، ئەمەش دەبێتە دەرفەتێک بۆ هاتنە پێشەوەی کۆمەڵێک ئەفسەری گەنج و وزەیەکی نوێ دەداتەوە بە هێزەکانی پێشمەرگە".