كازمی: تاقیمان مه‌كه‌نه‌وه
"زۆر هه‌وڵتان دا شكستتان هێنا"

K24 - هه‌ولێر
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان په‌یامێك ئاراسته‌ی داعش ده‌كات و ده‌ڵێت: "هیوادارم تاقیمان نه‌كه‌نه‌وه، چۆن پێشتر شكستتان هێناوه، له داهاتووش شكست دێنن".
كازمی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "بۆ تیرۆریستان داعش ده‌ڵێم: تاقیمان مه‌كه‌نه‌وه، زۆر هه‌وڵتان دا شكستتان هێنا، هه‌ر چه‌ند هه‌وڵی دیكه‌ش بده‌ن شكست دێنن، زۆر باش ده‌زانن ئێمه له ناوخۆی عێراق و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش راوتان ده‌نێین".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی كازمیدا هاتووه: "زۆر باش ده‌زانن كه خوێنی عێراقییه‌كان بۆ ئێمه زۆر نرخه، باجی هه‌ر گه‌مژه‌ییه‌ك ده‌ده‌ن كه بتانه‌وێ ئه‌نجامی بده‌ن".
په‌یامه‌كه‌ی كازمی دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مڕۆ سه‌ردانی بنكه‌ی سه‌ربازی گه‌یاره‌ی كرد له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌كه جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تیش سه‌ر سنووری نێوان عێراق و سووریا زیاكردووه و ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداران هه‌وڵیانداوه له‌و سنووره خۆیان بگه‌یه‌ننه عێراق.