"بۆ زانینی کات و بڕی کارەبای بەکارهێنراو سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه‌ن"
"پسولەی کارەبا ببینن"

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، خزمەتگوزارییەکی گرنگی کارەبا لە هەولێر و دهۆک کەوتە کار و بەم نزیکانەش لە سلێمانی و هەڵەبجە دەکرێنەوە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با له راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، هاوبەشانی کارەبا، لەمەودوا دەتوانن بە سەردانکردنی ماڵپەڕی خزمەتگوزاریی کارەبا و داخڵکردنی ژمارەی ئەژمارەکەیان، پسولەی کارەباکەیان ببینن و ئاگاداریی کات و بڕی کارەبای بەکارهێنراو بن.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتگوزارییە، تەنیا پێویستە سەردانی ئەم سایتە بکە: pswla.com