"ناهێڵم ئه‌وروپا سه‌رمای بێت"
رووسیا یه‌كێكه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن له‌رووی گازی سروشتییه‌وه
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
بایدن له چه‌ند رۆژی رابردوودا لێدوانی توند و مژده‌به‌خش ده‌دات به گوێی ئۆكرانیا و ئه‌وروپییه‌كاندا و له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه هێنده‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو گه‌شبین و سه‌ركه‌وتوو دیارنه‌كه‌وتووه، له‌دواهه‌مین لێدوانی‌دا به ئه‌وروپییه‌كان ده‌ڵێت: "ناهێڵم ئه‌وروپا سه‌رمای بێت".
بایدن له كۆشكی سپی-یه‌وه به‌ڵێن به ئه‌وروپییه‌كان ده‌دات كه ئه‌وروپا سه‌رمای نابێت ئه‌گه‌ر رووسیا گازی سروشتی و نه‌وتی خاوی ئه‌وروپا ببڕێت ئه‌ویش وه‌ك په‌رچه‌كردارێك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سزایانه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێت بیخه‌نه سه‌ر رووسیا له‌به‌رامبه‌ر داگیركردنی ئۆكرانیا.
رووسیا یه‌كێكه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن له‌رووی گازی سروشتییه‌وه و له ئێستادا 40%ی گازی سروشتی ئه‌وروپا دابینده‌كات، له راپۆرتێكی رۆیته‌رز-دا هاتووه، رووسیا ساڵانه 40 ملیار مه‌تر چوارگۆشه گازی سروشتی به‌ناو خاكی ئۆكرانیادا ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌وروپا.
هه‌روه‌ها به‌پێی ئیداره‌ی داتاكانی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكی له ساڵی 2020ه‌وه زیاتر 89% ی به‌رهه‌می گازی سروشتی له مۆسكۆوه ده‌گاته ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا و ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات.
به‌پێی راپۆرتێكی زه نیویۆرك پۆست به‌رپرسێكی باڵای كۆشكی سپی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان و كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه سه‌رچاوه‌ی گازی سروشتی له جیهاندا بۆ ئه‌وروپا دابینبكه‌ن له رێگه‌ی باكووری ئه‌فریقا، خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیا و ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكاوه.
به‌رپرسه باڵاكه‌ی كۆشكی سپی وتیشی: "هه‌تا دابینكردنی گازی سروشتی له‌لایه‌ن وڵاتانی دیكه‌وه بۆ ئه‌وروپا به قازانجی ئه‌وروپییه‌كان ئه‌شكێته‌وه ئه‌گه‌ر رووسیا گازی سروشتی ئه‌وروپا ببڕێت".
ئه‌مه‌ریكا به نهێنی له گفتوگۆكردندایه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌رانی گازی سروشتی له ته‌واوی جیهاندا تا ده‌سته‌به‌ری وزه‌ی زیاتری كیشوه‌ری ئه‌وروپا بكات له‌ماوه‌ی ئه‌و زستانه‌ی ماوه هه‌تا به‌هاریش.
به‌پێی هه‌واڵێكی زه نیویۆرك تایمز له میانی ئه‌و هه‌وڵانه‌دا، سه‌رۆك جۆو بایدن هه‌فته‌ی داهاتوو پێشوازی له شانشینی قه‌ته‌ر ده‌كات له واشنتۆن و گفتوگۆكانیان ده‌سته‌به‌ركردنی گازی سروشتی ئه‌وروپای تێدا ده‌بێت له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر رووسیا گازی سروشتی ببڕێت.
له راپۆرتێكی دیكه‌ی زه نیویۆرك تایمز-دا نووسه‌ر (ستانلی رێد) له راپۆرتێكدا ژێر ناونیشانی "چی رووده‌دات ئه‌گه‌ر رووسیا گازی سروشتی له ئه‌وروپا ببڕێت"، نووسیویه‌تی: "هاورده‌كردنی گازی سروشتی له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌فه‌ریقا و قه‌ته‌ر و شوێنه‌كانی دیكه‌وه بۆ ئه‌وروپا ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری نرخی گازی سروشتی، پێده‌چێت ئه‌و هه‌وڵانه‌ش وه‌ك په‌رچه‌كردارێك وابێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی گازی فتیله‌یه‌كی بچوك"، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه نرخی گازی سروشتی له جیهان و له ئه‌وروپا به‌رزبۆته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه نرخی گازی سروشتی له ئه‌وروپا 7 ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌مه‌ریكایه و ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وروپاییه‌كان ئه‌سته‌نگ بووه چونكه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی گازی سروشتی نرخی كاره‌با له ئه‌وروپا به‌رزبۆته‌وه له‌كاتێكدا هێشتا رووسیا هیچ هه‌نگاوێكی بڕینی گازی سروشتی له‌سه‌ر ئه‌وروپا نه‌داوه".
له درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "خۆ ئه‌گه‌ر رووسیا گازی سروشتی له‌سه‌ر ئه‌وروپا ببڕێت ئه‌وه كێشه‌كه بۆ ئه‌وروپا قوڵتر ده‌كاته‌وه و نرخی گازی سروشتی زیاتر ده‌كات و ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كه‌لوپه‌ل له ئه‌وروپا چونكه ئاستی عه‌مباركردنی گازی سروشتی له ئه‌وروپا له‌لایه‌ن كۆمپانیای گازبرۆمی رووسییه‌وه نه‌كراوه".
سه‌ین گۆستافسۆن نوسه‌ری كتێبی (پرد) كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه له‌سه‌ر بازرگانیكردنی گازی سروشتی له‌نێوان رووسیا و ئه‌وروپا، له رێگه‌ی زه واشنتۆن پۆسته‌وه ده‌ڵێت: "هه‌ر به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی رووسیا له سنووری ئۆكرانیا ده‌یكات فه‌وزایه، ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت نه‌نیا ئه‌وه‌نده دیاره ئه‌وروپا ئێستا له پێگه‌یه‌كی لاوازدایه به‌هۆی دابینكردنی گازی سروشتی له‌لایه‌ن رووسیاوه".
رۆیته‌رز له راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆیان كردووه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی دابینكردنی وزه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر هێڵێكی ئیمێرجنسی بۆ گره‌نتیدان له دابینكردنی ئارامی بۆ ئه‌وروپا له‌كاتی په‌ككه‌وتنی گازی سروشتی بۆ ئه‌وروپا به‌هۆی ئه‌و ململانێه‌ی له‌نێوان ئۆكرانیا و رووسیا دروستبووه.
رۆیته‌رز نوسیویه‌تی كه كرملین به‌رامبه‌ر هه‌ر سزایه‌كی وڵاته‌كه‌ی هۆشداری داوه له‌وه‌ی كه سزایه‌كی قورس چاوه‌ڕێ هه‌موو ئه‌وروپا ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ئه‌و سزایانه بخاته جێبه‌جێكردنه‌وه كه ئاماده‌ی كردوون دوای داگیركردنی ئۆكرانیا.
كۆنگرێس له گفتوگۆكردندایه له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی كه له‌لایه‌ن كۆشكی سپی-یه‌وه به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه كه جێبه‌جێكردنی سزای سه‌ر روسیایه له‌دوای داگیركردنی ئۆكرانیا له‌نێویشیاندا جه‌ختكردنه‌وه له ئه‌لته‌رناتیڤی هێڵی گازی سروشتی نۆرد ستریم 2-ی رووسی كه له رووسیاوه گاز ده‌گه‌یه‌نێت به ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا.