به وێنه.. سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی بۆ مزگه‌وتی شێخ زاید ببینه
مزگه‌وتی شێخ زایدی به "شاكار" وه‌سفكردووه
K24 – هه‌ولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، به‌ر له‌وه‌ی ئیمارات به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان به‌جێبهێڵێت و كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌و وڵاته بهێنێت، له ئه‌بوزه‌بی سه‌ردانی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شێخ زایدی كرد.
له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا، وێڕای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه، له تۆماری یادگارییه‌كانی مزگه‌وته‌كه‌دا چه‌ند په‌یڤێكی وه‌ك ئادگار تۆمار كرد.
له پۆستێكدا، كه له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مزگه‌وتی شێخ زایدی به "شاكار" وه‌سفكردووه.








