جیاوازی مووچەی ئه‌م توێژه‌ خه‌رج ده‌كرێت

"لە مانگی 1 ی ساڵی 2022 بۆیان ئه‌ژمار ده‌كرێت"

جیاوازی مووچەی ئه‌م توێژه‌ خه‌رج ده‌كرێت
جیاوازی مووچەی ئه‌م توێژه‌ خه‌رج ده‌كرێت

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، لەچوارچێوەی هەنگاوە بەردەوامەکانی پڕۆسەی چاکسازی و باشکردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە، جیاوازی مووچەی پێشمەرگە و پلەدارانی یەکەی 70 بەسترا.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، دوای هەوڵە بەردەوامەکانی وەزیری پێشمەرگە بۆ رێکخستن و یەکسانکردنی تەواوی بودجە و مووچەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، جیاوازی مووچەی پێشمەرگە و پلەدارانی یەکەی 70 بەسترا.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ راشیگه‌یاند، بەنووسراوی ژمارە 756 لەرۆژی 16ـی کانوونی دووەمی 2022، بە ئیمزای ( شۆڕش ئیسماعیل) وەزیری پێشمەرگه، کە بۆ یەکەی حەفتا نێردراوە، ئاماژە به‌وه‌ كراوه‌، پاش رەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بەڕێوبەرایەتی ژمێرکاری، بڕیاردرا بە خەرجکردن و بەستنی جیاوازی مووچەی سەرجەم پێشمەرگە و پلەدارانی (یەکەی 70)، هاوشێوەی (یەکەی 80) لە مانگی 1 ی ساڵی 2022 وە بۆیان ئه‌ژمار ده‌كرێت.

ده‌قی بڕیاره‌كه‌
ده‌قی بڕیاره‌كه‌
Fly Erbil Advertisment