هه‌سه‌ده دان به بوونی ده‌یان چه‌كداری داعش له‌ناو زیندانی غوێراندا ده‌نێت
گرتووخانه‌كه به‌ته‌واوی كۆنترۆڵ نه‌كراوه و تا ئێستاش له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانیان به‌رده‌وامن.. چه‌كداران خۆیان راده‌ست نه‌كردووه

K24- هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" پشتڕاستیكرده‌وه، تا ئێستاش ده‌یان چه‌كداری رێكخراوی داعش له به‌شه جیاوازه‌كانی گرتووخانه‌ی سیناعه، له گه‌ڕه‌كی غوێرانی حه‌سه‌كه ماون و له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانیان به‌رده‌وامن، ئه‌مه‌ش وێڕای ئه‌وه‌ی دوێنێ هه‌سه‌ده كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی گرتووخانه‌كه‌ی راگه‌یاندبوو.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا هێزه‌كانی سووریای دیموكرات رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی ورد و رووپێوێكی سه‌ربازی له‌ناو گرتووخانه‌كه‌دا كردووه، كه تا ئێستاش ژماره‌یه‌ك له‌و چه‌كدارانه‌ی داعش خۆیان له به‌شه جیاوازه‌كانی ئه‌و گرتووخانه‌یه حه‌شار داوه، كه هێرشه‌كه‌ی شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوویان ئه‌نجامدا.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌و پرۆسه‌یه‌دا بۆ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ئاشكرابووه، چه‌ندین چه‌كداری داعش كه له ده‌ره‌وه هێرشیان كردبووه سه‌ر گرتووخانه‌كه، تێكه‌ڵ به زیندانیانی ناو گرتووخانه‌كه بوونه و ژماره‌یان به 60 تا 90 چه‌كدار ده‌خه‌مڵێنرێت و هه‌وڵ ده‌ده‌ن پارێزگاری له مه‌ودای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هه‌سه‌ده بكه‌ن.
وه‌ك هه‌سه‌ده دووپاتی كرده‌وه، "هێزه‌كانیان بانگه‌وازێكیان ئاراسته‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان راده‌ست بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی بانگه‌وازه‌كه‌یان نه‌دایه‌وه، هه‌موو بژارده‌یه‌ك له‌به‌رده‌میان كراوه ده‌بن".
ئه‌مه‌ش دوای ته‌نها یه‌ك رۆژ له‌وه هاتووه، كه دوێنێ هه‌سه‌ده كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی گرتووخانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانییه‌وه و ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی گرتووخانه‌كه‌ی راگه‌یاندبوو.
شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، چه‌كدارانی داعش هێرشێكی پلان بۆداڕێژراویان بۆ سه‌ر گرتووخانه‌ی غوێران له حه‌سه‌كه ئه‌نجامدا، به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش له گرتووخانه‌كه رایانكرد و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له نێوان هێزه كوردییه‌كان و هاوپه‌یمانان له‌لایه‌ك و داعش له لایه‌كی دیكه‌وه به‌رده‌وام بوو، به ده‌یان كه‌سیش له هه‌ردوو لا كوژران و بریندار بوون، وێڕای ئاواره‌بوونی ده‌یان هه‌زار كه‌س له دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌وروبه‌ری گرتووخانه‌كه.
H.B