واشنتن: هاووڵاتییه‌كی عێراقی ساخته‌كاریی له پڕۆگرامی كۆچبه‌راندا كردووه
"سزاكه‌ی به‌لای كه‌مه‌وه پێنج ساڵ به‌ندكردنه"

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، هاووڵاتییه‌كی عێراقی دانی به‌وه داناوه له دژی واشنتن و به‌رنامه‌ی كۆچبه‌رانی ئه‌و وڵاته، ساخته‌كاری كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه، هاووڵاتییه‌كی عێراقی به‌ناوی عه‌بدولجه‌بار، ته‌مه‌ن 43 ساڵ، له به‌رده‌م دادوه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی دانی به تاوانه‌كه‌ی داناوه، كه ساخته‌كاریی له پڕۆگرامی كۆچبه‌راندا كردووه.
وه‌زاره‌تی داد جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، ئه‌و هاووڵاتییه عێراقییه له 24ـی حوزه‌یران/ یۆنیۆی داهاتوو دواین دادگایی ده‌كرێت، له ئێستادا له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌مه‌ریكی ده‌ستبه‌سه‌ره.
عه‌بدولجه‌بار، له‌نێو سێ تۆمه‌تباری دیكه به ساخته‌كاری له پرۆگرامی كۆچبه‌ران تاوانباره، به‌تایبه‌ت پڕۆگرامی پێشكه‌شكردن بۆ نیشته‌جێبوون له ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراقییه‌كان، كه راسته‌وخۆ بۆ مافی هاووڵاتیبوون له ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌شی ده‌كه‌ن.
ئه‌و هاووڵاتییه عێراقییه له نێوانی 2016 تا 2019 سه‌دان دیكۆمێنتی تایبه‌ت به پێشكه‌شكردن بۆ مافی په‌نابه‌رێتیی له حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا دزیووه، له‌و ماوه‌یه‌دا له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له مۆسكۆ كاری كردووه.
ئه‌و كه‌سه عێراقییه و 3 تۆمه‌تباری دیكه، مافی ئه‌وه‌یان هه‌بووه بگه‌ن به سیستمی پڕۆگرامی پێشكه‌شكردن بۆ مافی هاووڵاتیبوون له ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام له رێگه‌ی ساخته ئه‌نجامیانداوه، سزاكه‌ی به‌لای كه‌مه‌وه پێنج ساڵ به‌ندكردنه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێشتر رایگه‌یاندبوو، 1500 هاووڵاتیی عێراقی بۆ نیشته‌جێبوون له ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی ئه‌و گرووپانه بۆ مافی نیشته‌جێبوون پێشكه‌شیان كردووه.