به ڤیدیۆ.. ھەر ئۆتۆمبێلێک بەسەر ئەم پردەدا بڕوات دەبێ 5 ھەزار بدات
بزانه ئه‌و پرده له كوێیه؟

K24- هه‌ولێر:
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوبووه‌ته‌وه، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له رێگه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه، به‌سه‌ر پردێكدا تێبپه‌ڕێت، 5 هه‌زار دیناری عێراقی لێوه‌رده‌گیرێت.
ئه‌و پرده ده‌كه‌وێته قه‌زای بێجی سه‌ر به پارێزگای سه‌لاحه‌دین، ئه‌وه‌ی هاتووچۆی به‌سه‌ردا بكات، (چوون و گه‌ڕانه‌وه) بڕی 10 هه‌زار دیناری لێ وه‌رده‌گیرێت.
گرته ڤیدیۆكه بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی و تووڕه‌بوونی خه‌ڵك، كاتێك حكومه‌تی عێراقی سه‌رباری خراپی گوزه‌ران و دۆخی هاووڵاتیان، پاره له‌خه‌ڵك وه‌رده‌گرن.
وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه به بیانووی ئه‌وه‌یه پرده‌كه پێشتر رووخاوه و كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی چاكی كردووه‌ته‌وه، به‌مشێوه‌یه پاره له‌خه‌ڵك وه‌رده‌گرن، تا خه‌رجییه‌كانی نووژه‌نكردنه‌وه‌ی پرده‌كه كۆبكاته‌وه.
محه‌مه‌د جبوری، قایمقامی قه‌زای بێجی رایگه‌یاند، حكوومه‌ت داوایكردووه بڕی 1500 دینار له‌و كه‌سانه وه‌ربگرن كه به‌سه‌ر پرده‌كه هامووشۆ ده‌كه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی خه‌رجییه‌كانی ده‌رده‌چن، به‌ڵام ئه‌م كه‌سه‌ی پرده‌كه‌ی نووژه‌ن كردووه‌ته‌وه، دۆخه‌كه‌ی به‌هه‌لزانیووه بڕی 5 هه‌زار له‌و خه‌ڵكه وه‌رده‌گرێت.
جبوری راشیگه‌یاند، چه‌ندین جار ئه‌و پرده به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه داخراوه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران و ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رپرسیارن له‌م دۆسیه‌دا، دادگایی بكرێن.