چەند کەسێک ژمارەیەک گەڕەکی هەولێر بێ ئاو دەکەن

قوفڵی ئاو دەشکێنن

چەند کەسێک لە هەولێر قوفڵی ئاو دەشکێنن
چەند کەسێک لە هەولێر قوفڵی ئاو دەشکێنن

K24 – هەولێر

بەهۆی شکاندنی قوفڵی بۆری ئاو، لەلایەن چەند کەسێکەوە، ژمارەیەک گەڕەکی هەولێر بێ ئاو دەبن.

ئەحمەد گەردی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی بنەسڵاوە بە کوردستان24ی راگەیاند: "چوارەم جارە ئەو قوفڵە دەشکێندرێت، کەسانێک لەپێناو یەک کاتژمێر بەردانەوەی ئاو بۆ گەڕەکی خۆیان ئەو کارە نەشیاوە دەکەن، بەهۆی شکاندنی ئەو بۆریە زیاتر لە سێ هەزار ماڵ لە چەند گەڕەکێک بێ ئاو دەکەن".

هۆشمەند سادق، پەیامنێری کوردستان24 گوتی: "ئەو قوفڵەی شکاندویانە دەکەوێتە نێوان کەسنەزان و بنەسڵاوە، بەوهۆیەوە ژمارەیەک گەڕە بێ ئاو دەبن".

بەڕێوەبەری فەرمانگەی بنەسڵاوە، روونیکردەوە: "ئەمجارە چاککردنەوەی قوفڵەکە زەحمەتە، چونکە بە موشار بڕاوەتەوە، ناشتوانرێت سەری قوفڵەکە بە یەکجاری دابخەین، چونکە لەوێوە ئاو بۆ چەند لایەک دابەش دەکرێت، ناشکرێت حکومەت لەبەردەم هەر ماڵێک و کۆڵانێک پۆلیسێک دابنێت".

ئاماژەی بەوەشکرد: "تاکە چارەسەر بۆ رێگریکردن لەو کارە نەشیاوەم تەنها ئەوەیە کامێرای چاودێری دابنێین".

راشیگەیاند: "کاتێک ئەو قوفڵە دەشکێندرێت ئاوەکە بۆ گەڕەکی بێرکۆت بەردەدرێتەوە، بۆیە ئەو کەسانەی کارەکەیان کردووە دیارە کە دانیشتووی گەڕەکی بێرکۆتن".

Fly Erbil Advertisment