"ئه‌م هێرشه هه‌وڵی په‌كخستنی عێراقه له ناوچه‌كه‌دا"
"مووشه‌كه‌كان به‌ر شوێنی وه‌ستانی فڕۆكه كه‌وتن"

K24- هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022 بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، مووشه‌كه‌كان به‌ر شوێنی وه‌ستانی فڕۆكه‌كان كه‌وتن.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی رایگه‌یاند، چه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یاسا به 6 مووشه‌ك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدایان كرده ئامانج. ده‌شڵێت: "ئه‌م كرده تیرۆریستییه هه‌وڵی په‌كخستنی عێراق له ناوچه‌كه ده‌دات".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌م شانه‌یه روونیكرده‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان سێ مووشه‌ك و سه‌كۆیه‌كه‌یان له ناوچه‌ی ئه‌بوغرێب دۆزییه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ش مووشه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كه‌وتنه خواره‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا، كاتژمێر 4:30 به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 6 مووشه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كه‌وتنه خواره‌وه.
په‌یامنێری كوردستان 24 روونیكرده‌وه، بۆ جاری دووه‌مه به‌شه مه‌ده‌نییه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، كه هاووڵاتیان رۆژانه بۆ گه‌شتی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه به‌كاری ده‌هێنن، له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه مووشه‌ك باران ده‌كرێت، له رێگه‌ی سیستمی دژه مووشه‌كه‌وه به‌رپه‌چی هێرشه‌كه دراوه‌ته‌وه.
زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، له ئاكامی ئه‌و هێرشه زیانی ماددی به‌ر ژماره‌یه‌ك فڕۆكه كه‌وتووه، تا ئێستاش زیانی گیانی رانه‌گه‌یه‌ندراوه.