داعش له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین هێرشی كرد
له هه‌ردوو لا ژماره‌یه‌ك كوژراو هه‌ن

K24- هه‌ولێر:
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مه‌شه‌و چه‌كدارانی داعش له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین هێرشی سه‌ر خاڵێكی پشكنینی سوپای عێراقیان كرد.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان هێزه‌كانی سوپای عێراق و چه‌كدارانی داعش روویداوه و ژماره‌یه‌ك له هه‌ردوو لا كوژراون.
به‌گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، له‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌كدارێكی داعش و 4 سه‌ربازی سوپای عێراق كوژراون، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به شوێنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه بكرێت.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاستی عێراق و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سوپا و هاووڵاتییانی سڤیل چڕ كردووه‌ته‌وه، تا ئێستاش به ده‌یان سه‌رباز و هاووڵاتی بوونه‌ته قوربانی ئه‌و هێرش و په‌لامارانه، له ناوچه كوردستانییه‌كانیش هاووڵاتییان داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌كانیان ده‌كه‌ن.
H.B