کوەیت گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق راگرت

بەهۆی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی بەغدا

کوەیت
کوەیت

K24 – هەولێر

بەهۆی هێرشەکەی دوێنێی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، کوەیت گەشتە ئاسمانییەکانی بەشێوەیەکی کاتی بۆ عێراق راگرت.

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی کوەیت ئاشکرای کرد "لەسەر بنەمای رێنماییەکانی ئیدارەی گشتی فڕۆکەوانی مەدەنی و بەهۆکاری ئەم باردۆخەی ئێستای لە عێراقدا هەیە، گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ئەو وڵاتە بەشێوەیەکی کاتی رادەگرین".

ئەم بڕیارەی کوەیت دوای ئەو هێرشە مووشەکییە دێت، کە دوێنێ 28/1/2022، کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و بەهۆیەوە زیان بە دوو فڕۆکەی مەدەنی گەیشت.