گه‌یاندنی تیمی خوێنبه‌خشینی رووسی بۆ سنووری ئۆكرانیا ئه‌مه‌ریكای نائارامتر كرد
تا دێت ده‌نگی ته‌پڵی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ به‌هێزتر ده‌بێت.. پێشبینی قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌ی كوشتار و خوێناوی‌ترین جه‌نگ له‌نێوان رووسیا و ئۆكرانیا ده‌كرێت
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
سێ به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، گه‌یاندنی تیمی خۆێنبه‌خشین و دابینكاری پێداویستیی پزیشكی بۆ شوێنی گردبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌لایه‌ن مۆسكۆوه، ئه‌مه‌ریكا و ناتۆی ته‌واو نائارامتر كرد.
له پێنتاگۆنه‌وه سێ به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی بێ ئه‌وه‌ی ناویان ئاشكرا بكرێت، به رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه، گردبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌سه‌ر سنووری ئۆكرانیا فراوانتربووه، له دوو رۆژی رابردوودا وێڕای گه‌یاندنی تیمی خوێنبه‌خشین بۆ ناو یه‌كه سه‌ربازییه‌كان له‌لایه‌ن رووسیاوه، دابینكاری پێداویستیی پزیشكیش زیادی كردووه بۆ فریاكه‌وتنی به‌ركه‌وتووانی جه‌نگ، بۆیه به‌پێی رای ئه‌و سێ به‌رپرسه، ئه‌وه ئاماژه‌یه بۆ ئاماده‌یی به‌رپاكردنی جه‌نگ له‌لایه‌ن رووسیاوه له دژی ئۆكرانیا.
به‌رپرسێكی پێنتاگۆن وێرای ئه‌وه‌ی هۆشداریی له ئه‌گه‌ری قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌ی كوژران و زیانی گه‌وره‌ی دا، گوتیشی: "جووڵاندنی 100 هه‌زار سه‌رباز له سه‌ر سنووری ئۆكرانیا رێگه‌ی جیاوازی داگیركاری ده‌گرێته‌خۆی، وێڕای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌نده‌ها شار".
ئه‌م هه‌ڵسه‌نگانده تونده له‌كاتێكدایه ،كه په‌یامی رووسیا له‌باره‌ی نیازه‌كه‌ی جیاوازه. ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا كاتێك له‌گه‌ڵ ئیمانویل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا قسه‌ی كرد، گوتی: "رووبه‌ڕووتان نابمه‌وه"، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گردبوونه‌وه‌ی زیاتری سه‌ربازی به‌رده‌وامه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی نێو سوپای رووسیاش، مۆسكۆ بارهه‌ڵگری پێداویستیی پزیشكی و نه‌خۆشخانه‌ی گه‌ڕۆكی خۆێنبه‌خشینی گه‌یاندووه‌ته سنووری ئۆكرانیا، بۆ ئاماده‌یی ته‌واوی به‌ركه‌وتووانی جه‌نگ.
هه‌رچه‌نده لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له كۆنكره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی نه‌دایه‌وه، كه سه‌باره‌ت به دابینكاریی پزیشكی له‌نێو سه‌ربازگه‌كانی رووسیا له‌سنووری ئۆكرانیا ئاراسته‌ی كرا، به‌ڵام گوتی: "له‌و بڕوایه‌دا نیم بڕیاری كۆتایی سه‌رۆك پوتن به‌كارهێنانی ئه‌و هێزه بێت به‌رامبه‌ر به ئۆكرانیا".
ئه‌مه له‌كاتێكدا له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هۆشدارییانه‌شدا پێشتر سه‌رۆك جۆو بایدن پێشبینیی ئه‌گه‌ری هێرشی رووسیای دركاند، هه‌روه‌ها ئه‌نتۆنی بلینكین، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه، كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا رووسیا هێرشی به‌رفراوان ده‌كاته سه‌ر ئۆكرانیا.
"وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا گوتی: پوتن كۆمه‌ڵێك ئۆپشنی (بژارده)ی ده‌ستنیشانكردووه، له‌ناویدا ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كۆمه‌ڵێك ناوچه و شوێنی نیشته‌جێبوون، یان له هه‌مان كاتدا، كاری تێكده‌رانه و كاری گێچه‌ڵی سیاسیی وه‌ك دانپێدانان به‌و ناوچانه‌ی كه جیابوونه‌ته‌وه، یان هه‌ردوو بژارده‌كه"، گوتیشی: "ئه‌مه‌ریكا نائارامه به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌رانه كه پوتن بیگرێته‌به‌ر و جێبه‌جێی بكات".
هه‌روه‌ها جه‌نه‌راڵ مارك میلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای هاوبه‌ش، دوێنێ 28ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022 شانبه‌شانی وه‌زیری به‌رگری له كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا، گوتی: "داگیركردن ئاكامه‌كه‌ی به زیانی قورس كۆتایی دێت"، گوتیشی: "پێشبینی ناكرێت له‌سه‌ر سنووری ناوچه‌یه‌كی شارستانی و به درێژایی رێگاكان چ دیمه‌نێكی ترسناك دروستكراوه".
له چه‌ند رۆژی رابردوودا ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا، 8 هه‌زار و 500 سه‌رباز ئاماده‌بكات بۆ خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا، له‌و رووه‌وه لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "له‌گه‌ڵ جووڵاندنی هێزه‌كانی رووسیا، ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌جووڵێت، ناردنی ئه‌و هێزه خاڵێكی گرنگه، ئه‌ویش دڵنیاییدانه به هاوپه‌یمانه‌كانمان له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و پاڵپشتیكردنی ناتۆ به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ".
به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێس، به‌رپرسانی رووسیا دووپاتده‌كه‌نه‌وه، كه پلانی داگیركردنیان نییه، به‌ڵام مۆسكۆ ده‌ڵێت: هه‌ست به ترس و دڵه‌ڕاوكێ ده‌كه‌ن له بنیاتنانی په‌یوه‌ندی نێوان (كیێڤ) و (خۆرئاوا)، به‌تایبه‌تی دوای داگیركردنی نیوه دوورگه‌ی قرم و پاڵپشتیكردنی هێزه جوداخوازه‌كانی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن رووسیاوه، كه هه‌ندێك ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیایان كۆنترۆڵكردووه.
دوێنێ 28ی كانوونی دووه‌م، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له دوای بیستنی هه‌واڵی ناردنی پێداویستیی پزیشكی و بارهه‌ڵگری خوێنبه‌خشین بۆ ناو مۆڵگه‌ی سه‌ربازی سه‌ر سنووری ئۆكرانیا، زنجیره‌یه‌ك په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوتا پۆڵه‌ندی، رۆمانی، ئه‌ڵمانی و فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی ئه‌نجامدا.
به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌واڵه، وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا هیچ لێدوانێكی نه‌بووه، له‌به‌رامبه‌ریشدا گوته‌بێژی كۆشكی سپی هیچ لێدوانێكی له‌باره‌ی ئه‌م گۆڕانكارییه نوێیه نییه و پێنتاگۆنیش ره‌تیكرده‌وه، كه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاری هه‌واڵگری بكات.
گه‌یاندنی دابینكاریی پزیشكی و تیمی خۆێنبه‌خشین به‌شێكی نوێیه له‌كاره‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر سنووری ئۆكرانیا، بۆیه پسپۆرانی بواری جه‌نگ پێیانوایه، پێویسته چاودێری ئه‌ركی ئاماده‌كاری رووسیا بكرێت، بێن هۆدگز، میلازمی خانه‌نشینكراوی ئه‌مه‌ریكی، كه ئێستا له په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه‌ی شیكاری سیاسه‌تی ئه‌وروپا كارده‌كات، به سی ئێن ئێن-ی گوت: "هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نییه كه هێرشێكی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی 2014 ده‌بێت، به‌ڵام جگه له ئه‌نجامدانی هێرشێكی دیكه، هیچ ئه‌گه‌رێكی دیكه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێزه له ئارادا نییه".
H.B