ئه‌مه‌ریكا هێز ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا ده‌كات
"رێككاری ناردنی هێز بۆ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا بۆ خۆپارێزی و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیی هه‌ڕه‌شه‌كانی رووسیایه"

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی گرژییه‌كانی سه‌رسنووری ئۆكرانیا و رووسیا، به‌م نزیكانه ژماره‌یه‌كی بچووك له سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا ده‌كات.
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ناتۆ، هێزێكی بچووك ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ین، له‌به‌رامبه‌ریشدا واشنتن 8500 سه‌ربازی بۆ پاڵپشتی له هێزه‌كانی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی ئاماده كردووه.
بایدن جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، واشنتن هێز بۆ ناو ئۆكرانیا ره‌وانه ناكات، چونكه ئه‌ندامی ناتۆ نییه.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مه‌ریكا ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا ده‌كات، بۆ فشارخستنه سه‌ر ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیایه، كه به نیازه هێرش بكاته سه‌ر ئۆكرانیا.
بایدن باسی له‌وه كرد، رێككاری ناردنی هێز بۆ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا بۆ خۆپارێزی و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیی هه‌ڕه‌شه‌كانی رووسیایه بۆ سه‌ر ئۆكرانیا.
له ئێستادا ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌وروپا هه‌ن، له ناویاندا 35 هه‌زار سه‌رباز له ئه‌ڵمانیادا له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیدان.