به‌راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت ته‌رمی چوار كۆچبه‌ری دیكه گه‌یشتنه‌وه هه‌رێمی كوردستان
"ته‌رمێكی دیكه‌ش دۆزرایه‌وه"

K24 - هەولێر:
ته‌رمی چوار كۆچبه‌ری دیكه‌ی كورد كه له ده‌ریای ئیجه‌دا خنكابوون، گه‌یه‌ندرانه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
په‌یامنێری كوردستان 24 له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر رایگه‌یاند، كه‌مێك به‌ر له ئێستا چوار ته‌رمی دیكه كه له ئاوی نێوان (توركیا - یۆنان) خنكابوون، به راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گه‌ڕێندرانه‌وه هه‌ولێری پایته‌خت.
هه‌ڵگورد ساڵه‌یی، راوێژكار له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له ئاكامی ژێرئاوكه‌وتنی 3 به‌له‌می كۆچبه‌ران، سه‌ره‌تا 9 ته‌رم دۆزرانه‌وه، له ئێستادا 4ـیان گه‌یشتنه‌وه خاكی هه‌رێمی كوردستان.
ساڵه‌یی گوتی: "هه‌ر ئێستا پێمان راگه‌یه‌ندرا، ته‌رمێكی دیكه‌ش دۆزرایه‌وه، كه له‌گه‌ڵ هه‌مان ئه‌و 3 به‌له‌مه‌ی كۆچبه‌راندابووه، له ئاوه‌كانی ئیجه‌دا خنكاوه. ده‌شڵێت: "كۆی گشتی بوون به 10 ته‌رمی كۆچبه‌ران، له داهاتوودا هه‌موویان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان".

