به‌ر له كه‌مێك 9 چه‌كداری داعش كوژران
هێرشه‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی ئێف-16ـه‌وه له ناوچه‌ی عوزێم ئه‌نجامدرا

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراقی رایگه‌یاند، به‌ر له كه‌مێك له هێرشێكی ئاسمانی‌دا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی عوزێم، 9 چه‌كداری داعش كوژران.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، به‌گوێره‌ی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی فیرقه‌ی یه‌كی پیاده و به چاودێری فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیاله، هێرشێكی ئاسمانی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئێف-16ی سه‌ر به هێزه ئاسمانییه‌كان بۆ سه‌ر پێگه‌كانی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌ی عوزێم ئه‌نجامدرا و له رێگه‌ی ئه‌و هێرشه‌وه تۆڵه‌ی "11 شه‌هیده‌كه‌ی عوزێم"ـیان كرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانمان به‌ڵێنی ئه‌وه‌یاندا كه تۆڵه‌ی شه‌هیدانی رووداوه‌كه‌ی عوزێم ده‌كه‌نه‌وه، كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك سه‌رباز بوونه قوربانی، هێزه‌كانمان له ده‌زگای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و به هه‌وڵی به‌رده‌وام بۆ ده‌ستنیشانكردنی پێگه‌ی تیرۆرستان به‌وردی له ناوچه‌ی عوزێم له كه‌رتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیاله، كه ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجامدا، شانه‌ی به‌ئامانجكردنی هاوبه‌ش له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی هێزه ئاسمانییه‌كان ده‌ستیان به پلاندانان و به‌دواداچوون كرد و توانییان سێ هێرشی پێكێنه‌ر له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه ئێف-16ـه‌كانی عێراق ئه‌نجام بده‌ن، به‌و هۆیه‌وه تا ئێستا 9 تیرۆرست كوژراون و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌رده‌وامه تا ئه‌و كاته‌ی دوایین تیرۆرست له‌ناو ده‌به‌ین".
H.B