فوئاد مەعسووم: شیعەكان ھاوڵاتیانی سڤیلی فەللوجەیان ئەشكەنجەداوە
لێکۆڵینەوە لەم روداوانە دەست پێبکات

K24 - ھەولێر
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا سەرۆك كۆماری عێراق، جەخت لە تێوەگلانی ملیشیا شیعەکان لە ئەشکەنجەی هاوڵاتیانی مەدەنی فەللوجە دەکاتەوە.
فوئاد مەعسووم، سەرۆك کۆماری عێڕاق لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی بی بی سی رایگەیاند: "میلیشیا شیعەکان دەستیان هەبووە لە ئازار و ئەشكەنجەدانی هاوڵاتیانی مەدەنی فەللوجە و پێویستە رێگا لەم جۆرە کردەوانە بگیرێت".
ھەروەھا سەرۆك كۆماری عێراق، داواشی کرد بە زوترین کات لێکۆڵینەوە لەم روداوانە دەست پێبکات.
پێشتر، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران، دووجار دانی ناوە بە ئەنجامدانی پێشێلکاری دژبە هاوڵاتیانی فەللوجە، لەلایەن حەشدی شەعبیەوە.