له 24 كاتژمێری رابردوودا 8 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری نوێی كۆرۆنای راگه‌یاند

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، 8 تووشبووی دیكه به په‌تاكه گیانی له‌ده‌ستدا و هه‌زار و 214 حاڵه‌تی نوێی تووشبوونیش به په‌تاكه راگه‌یه‌ندران.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا پشكنینی پزیشكیی (PCR) بۆ 6 هه‌زار و 158 كه‌س ئه‌نجامدراوه، چاكبوونه‌وه‌ی هه‌زار و 222 تووشبووی په‌تاكه‌ش راگه‌یه‌ندرا.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ی (704)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به كۆرۆنا:

H.B