ڤیدیۆ.. له نه‌ینه‌وا 6 چه‌كداری داعش كوژران
هێرشه‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی ئێف-16ـه‌كانی عێراقه‌وه ئه‌نجامدرا

K24- هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراقی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له هێرشێكی فڕۆكه‌كانی ئێف-16ی عێراقدا بۆ سه‌ر مه‌فره‌زه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش له یه‌كێك له ته‌پۆڵكه‌كانی نزیك له گوندێكی سنووری فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا ته‌واوی چه‌كدارانی ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه كوژران، كه له 6 چه‌كدار پێكهاتبوون.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی دووپاتیكرده‌وه، "وه‌ك دوێنێ به‌ڵێنماندا، له ئاینده‌یه‌كی نزیك موژده‌ی كرده‌ی سه‌ربازی بێوێنه راده‌گه‌یه‌نین، كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانمانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن، دوای چاودێرییه‌كی وردی هه‌واڵگری سه‌ربازی له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانمان بۆ دۆزینه‌وه‌ی حه‌شارگه‌كانی تیرۆرستان و به سه‌رپه‌رشتی و پلانی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی ئێف-16ی عێراقییه‌وه، توانرا گورزێكی ئاسمانی له مه‌فره‌زه‌یه‌كی تیرۆرستان له ته‌پۆڵكه‌یه‌كی نزیك گوندی شێخ یونسی رۆژئاوای مووسڵ، له سنووری فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا بوه‌شێنرێت و ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه كه ژماره‌یان 6 چه‌كدار بوون، له‌و هێرشه‌دا كوژران".
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "هێزه ئه‌منییه‌كانمان له كرده سه‌ربازییه‌كانیان دژی چه‌كدارانی داعش به‌رده‌وامن و له داهاتووشدا ئه‌نجامی نوێ له‌باره‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه راده‌گه‌یه‌نین".
H.B