سه‌رۆك بارزانی له كتێبه‌كه‌یدا چۆن باسی ئیدریس بارزانی ده‌كات؟
" کاك ئیدریس کەسێکی لەخۆبوردوو و خاکی بوو، لێبووردە بوو و بیری لە تۆڵەکردنەوە نەدەکردەوە"

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له به‌رگی چواره‌می كتێبی "بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد – شۆڕشی گوڵان"، ستایشی ئیدریس بارزانی ده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، "کاك ئیدریس، مرۆڤێکی زۆر گەورە بوو، گەورەیییەکەشی لە تێگەیشتوویی و پێگەیشتوویییەکەیەوە سەرچاوەی گرتبوو و ببووە هۆی نەرمونیانییەکەشی".
سه‌رۆك بارزانی له كتێبه‌كه‌یدا بۆ كاك ئیدریس بارزانی نووسیویه‌تی: "کەسێکی لەخۆبوردوو و خاکی بوو، لێبووردە بوو و بیری لە تۆڵەکردنەوە نەدەکردەوە، زۆر جار خەڵکی ئاسایی و هەژاری بە ئەندامێکی خێزانەکەی دەزانی، هەستکردن بە کەموکورتیی لای بەرانبەر دەڕەواندەوە".
.jpg)
له گێڕانه‌وه‌ی یادی كاك ئیدریس بارزانی باسی هه‌ستی هاوكارییه‌كه‌ی كردووه، كه "ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کاک ئیدریس جێی خۆی لە دڵی خەڵک و هەموو چین و توێژەکاندا بکاتەوە و بە پشتوپەنا و فریادڕەسی خۆیانی بزانن".
سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "سەرەڕای هەموو ئەو مەترسییانەی هەبوون، زۆر جار کاک ئیدریس بریندار و پێشمەرگەی لە ماڵی خۆی دەپاراستن و بۆ چارەسەرکردنیشیان لەسەر ئەرکی خۆی ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەکردن".
.jpg)
ئيدريس بارزانى له مانگى ئازارى 1944 له ناوچه‌ى بارزان و له ئامێزى خێزانێكدا له‌دايكبوو، له 31ـى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 1987، به هۆى نه‌خۆشييه‌كى كتوپڕه‌وه كۆچى دواييكرد، له شارۆچكه‌ى سلیڤاناى سه‌ر به پارێزگاى ورمێى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان به‌خاكسپێردرا.
دواى راپه‌ڕينى ئازارى 1991 و رزگاركردنى به‌شێكى زۆرى خاكى كوردستان، له 6ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 1993 ته‌رمى هه‌ريه‌ك له مسته‌فا بارزانى، رابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌يى و ئيدريس بارزانى، سه‌ركرده‌ى ديارى بزووتنه‌وه‌ى رزگاريخوازى كوردستان له رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه‌وه به مه‌راسيمى جه‌ماوه‌رى به‌رفراوان هێنرانه‌وه هه‌رێمى كوردستان و له شوێنى له‌دايكبوونيان و له ناوچه‌ى بارزان ئه‌سپه‌رده‌ى خاك كرانه‌وه.