هه‌وڵی كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی له ئه‌نبار پووچه‌ڵكرایه‌وه
"داعش پیلانی هێرشێكی خۆكوژی له پارێزگای ئه‌نبار داڕشتبووه"

K24 - هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی هه‌وڵی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی له پارێزگای ئه‌نبار و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پشتێنه‌یه‌كی خۆكوژی و ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی راگه‌یاند.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سوپای عێراقی، داعش پیلانی هێرشێكی خۆكوژی له پارێزگای ئه‌نبار داڕشتبووه.
ئه‌و شانه‌یه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، داعش به نیاز بوو هێرشێكی خۆكوژی له قه‌زای رووتبه‌ی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار ئه‌نجام بدات.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی به‌شی هه‌واڵگری سوپای عێراقی، هه‌وڵ دراوه كه‌ره‌سته‌كانی ئه‌و خۆكوژه له بنكه‌ی (سه‌عد)ـی ئاسمانی له قه‌زای رووتبه نزیك بكه‌نه‌وه، له‌وێ كرده‌وه‌كه‌ی پێ ئه‌نجام بدات. ده‌شڵێت: "به خێرایی هێزێك له هه‌واڵگری گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بنكه سه‌ربازییه و ده‌ستیان به پشكنین كردووه، كه‌ره‌سته‌كان و خۆكوژه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه".
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی روونیكرده‌وه، جیا له پشتێنه‌یه‌كی ئه‌منی، 4 بۆمبی ده‌ستی، 4 مووشه‌ك و ژماره‌یه‌ك له ته‌قه‌مه‌نی دیكه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، ، له رێگه‌ی تیمه ئه‌ندازه‌ییه سه‌ربازییه‌كانه‌وه ته‌قه‌مه‌نییه‌كان ته‌قێندرانه‌وه.