وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری نوێی كۆرۆنای راگه‌یاند
ئه‌مڕۆش زیاتر له هه‌زار و 500 كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، 2 تووشبووی دیكه به په‌تاكه گیانی له‌ده‌ستدا و هه‌زار و 542 حاڵه‌تی نوێی تووشبوونیش به په‌تاكه راگه‌یه‌ندران.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا پشكنینی پزیشكیی (PCR) بۆ 7 هه‌زار و 518 كه‌س ئه‌نجامدراوه، چاكبوونه‌وه‌ی هه‌زار و 287 تووشبووی په‌تاكه‌ش راگه‌یه‌ندرا.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ی (705)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به كۆرۆنا:
