مه‌سعود حه‌یده‌ر: به زۆرینه‌ی ره‌ها زێباری سه‌رۆك كۆماری عێراقه
"ده‌بێت چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی، وه‌ڵامی ئیجابیان هه‌بێت"

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ 31ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022 سه‌رۆك بارزانی، لەپێناو چارەسەری گیروگرفتەكان و رەخساندنی كەشێكی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەكی سیاسیی خسته‌ڕوو، كه له‌لایه‌ن شه‌قامی عێراقی پێشوازی لێكرا.
مه‌سعود حه‌یده‌ر، راوێژكاری سه‌رۆك بارزانی له‌مباره‌یه‌وه به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، چه‌ند رۆژێكه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ئاماده‌یه، بۆیه چاوه‌ڕێی كاتی خۆی ده‌كرا.
ئه‌و راوێژكاره‌ی سه‌رۆك بارزانی راشیگه‌یاند، سه‌ركرده شیعه‌كان به‌تایبه‌ت لایه‌نی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، بارزانی ده‌توانێت رۆڵێكی گه‌وره له لابردنی ته‌گه‌ره‌كان له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقدا ببینێت.
مه‌سعود حه‌یده‌ر، روونیكرده‌وه، پارتی و سووننه‌كان و ره‌وتی سه‌در، لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌شیان بۆ داهاتووی عێراق به ره‌چاوكردنی ده‌ستوور هه‌یه، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و تێڕوانینانه، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی خرایه روو، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بێنه ناو حكومه‌ت و پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق، ده‌بێت چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی، وه‌ڵامی ئیجابیان هه‌بێت.
حه‌یده‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پێشوازییه‌كی باش بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی هه‌یه، جه‌نابی سه‌رۆك وه‌ك مه‌رجه‌عی كورد، له‌لایه‌ن ته‌واوی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق قبووڵكراوه.
ئه‌و راوێژكاره گوتی: "پشت به خوای گه‌وره، به گوێره‌ی ئه‌و تێڕوانین و قه‌ناعه‌تانه‌ی هه‌ن، له دووشه‌ممه‌ی داهاتوو هاوكارانمان له خوشك و برا په‌رله‌مانتاره‌كانمان، به زۆرینه‌ی ره‌ها ده‌نگ به هۆشیار زێباری سه‌رۆك كۆماری داهاتووی عێراق ده‌ده‌ن، تا ئه‌و ئاسته‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش ده‌نگ به زێباری ده‌ده‌ن.