خه‌میس خه‌نجه‌ر: زۆربه‌ی ده‌ستپێشخه‌ریی كاته سه‌خته‌كان له هه‌ولێری خێر و له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه دێن
"له ساڵی 2010ـش سه‌رۆك بارزانی وڵاتی له قه‌یرانێكی خنكێنه‌ری سیاسیی رزگاركرد".. سه‌پاسی موقته‌دا سه‌دریش ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی سیاده‌ی سوننه ستایشی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانیی كرد و دووپاتیكرده‌وه: زۆربه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی كاته سه‌خته‌كان له هه‌ولێری خێر و له سه‌رۆك بارزانییه‌وه دێن.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، خه‌میس خه‌نجه‌ر نووسیویه‌تی: " زۆربه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی كاته سه‌خته‌كان له هه‌ولێری خێر و له لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه دێن و له ساڵی 2010ـش وڵاتی له قه‌یرانێكی سیاسیی خنكێنه‌ر رزگاركرد و ئه‌مڕۆش هه‌مان دیمه‌ن دووباره ده‌بێته‌وه".
هه‌ر له تویته‌كه‌یدا خه‌نجه‌ر سوپاسی بێ پایانی سه‌ید موقته‌دا سه‌دری كرد، كه به بڕیارێكی ته‌واو نیشتمانیی، له‌پێناو پاراستنی یه‌كپارچه‌یی و سه‌قامگیری عێراق، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی سه‌رۆك بارزانیی په‌سه‌ند كرد.
خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانیی سوننه‌یه له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هه‌ر هه‌ریه‌ك له كوتله‌ی ته‌قه‌دوم، عه‌زم، حزبی جه‌ماهیر و په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكانی سوننه‌كان له‌ژێر چه‌تری كۆكراونه‌ته‌وه و خاوه‌ن 67 كورسی په‌رله‌مانین.

H.B