بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی یادی شەهیدانی 1ی شوبات دەکرێتەوە

لە تەقینەوەکانی 1ی شوباتی 2004 زیاتر لە 100 کەس شەهیدبوون

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی 1ی شوبات لە هەولێر - 1/2/2020 - ئەرشیف
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی 1ی شوبات لە هەولێر - 1/2/2020 - ئەرشیف

K24 – هەولێر

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە هەولێر یادی شەهیدانی 1ی شوبات دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 1ی شوباتی 2022 کاتژمێر 10:00 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە پارکی شەهید سامی عەبدولرەحمان لە هەولێر، یادی شەهیدانی یەکی شوبات دەکرێتەوە.

لە 1ی شوباتی 2004 لە دوو تەقینەوەدا هەردوو بارەگای لقی 2ی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی 3ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرانە ئامانج، لە ئەنجامدا زیاتر لە 100 کەس شەهیدبوون، کە ژمارەیەکیان سەرکردە و کادیری دیاری هەردوو حزب بوون، ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

Fly Erbil Advertisment