وه‌زاره‌تی كۆچبه‌رانی عێراق: كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داناخرێن
"ته‌واوی كه‌مپی ئاواره‌كانی عێراق داده‌خرێن"

K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پلانێكیان بۆ كۆتاییهێنان به دۆسییه‌ی كه‌مپی ئاواره‌كان، له‌به‌رده‌سته.
عه‌لی عه‌باس جه‌هانگیر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری به‌شه‌كان له وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ت پلانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی ناو ته‌واوی كه‌مپه‌كانی ئاماده‌كردووه.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه گوتی: كه‌مپی ئاواره‌كانی كه‌ركووك، دیاله، سه‌لاحه‌دین، نه‌ینه‌وا، ئه‌نبار، به‌غدا و كه‌ربه‌لا داده‌خرێن، تا ئێستاش 50 كه‌مپ له ته‌واوی عێراق داخراون.
عه‌لی عه‌باس جه‌هانگیر، روونیكرده‌وه، كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كه‌مپی (جدعه) له باشووری موسڵ به كراوه‌یی ده‌مێننه‌وه. ده‌شڵێت: "پلانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان په‌یوه‌سته پرۆگرامی نیشته‌جێكردن، له رۆژانی داهاتووش ده‌ست به كاره‌كانی داخستنی كه‌مپه‌كان ده‌كرێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی كۆچبه‌رانی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پلانه‌كه پێویستی به پشتگیری حكومه‌ته‌وه هه‌یه، ئه‌مه‌ش له‌كاتی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ عێراق ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بوودجه‌یه‌ك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دابین بكات و خه‌ڵك بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان، جیا له‌وه‌ش دۆسییه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی خاپووركراون، ده‌بێت له‌لایه‌ن پارێزگاكانه‌وه كاری بۆ بكرێت.
وه‌زاره‌تی كۆچبه‌ران جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، پرسی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئاواره‌كان، ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه.
ئه‌و به‌رپرسه گوتیشی: "بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره عێراقییه‌كان له توركیا، كه له ساڵی 2014ـه‌وه له‌كاتی هێرشه‌كانی داعش وڵاتیان جێهێشت و بریتین له 4 هه‌زار كه‌س، كار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان ده‌كرێت".
له ساڵی 2014ـه‌وه 900 هه‌زار خێزان به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش به‌ره‌و ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و توركیا هه‌ڵاتن، 600 هه‌زاریان تا ئێستا گه‌ڕاونه‌ته‌وه، له ئێستاشدا 36 هه‌زار خێزان له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كه‌مپی جدعه له موسڵ ماون.