ئه‌مڕۆش هه‌زار و 366 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
به‌هۆی په‌تاكه 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، 3 تووشبووی دیكه به په‌تاكه گیانی له‌ده‌ستدا و هه‌زار و 366 حاڵه‌تی نوێی تووشبوونیش به په‌تاكه راگه‌یه‌ندران.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا پشكنینی پزیشكیی (PCR) بۆ 7 هه‌زار و 763 كه‌س ئه‌نجامدراوه، چاكبوونه‌وه‌ی هه‌زار و 348 تووشبووی په‌تاكه‌ش راگه‌یه‌ندرا.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ی (706)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به كۆرۆنا:

H.B