رانیه.. شه‌ڕ له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و باندێكی بازرگانی مادده هۆشبه‌ره‌كان روویدا
پێكدادانی چه‌كداری له نێوان هێزێكی ئاسایش و باندێكی بازرگانی مادده هۆشبه‌ره‌كان روویدا
K24 – هه‌ولێر:
له نزیك بازگه‌ی باوهخهل، له نێوان رانیه و قه‌ڵادزێ دا، پێكدادانی چه‌كداری له نێوان هێزێكی ئاسایش و باندێكی بازرگانی مادده هۆشبه‌ره‌كان روویدا.
به گوێره‌ی زانیاری په‌یامنێری كوردستان24 له رانیه، هه‌ردوولا به چه‌ك رووبه‌ڕووی یه‌كدی بوونه‌ته‌وه و له ئاكامدا یه‌كێك له قاچاخچییه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر كوژراوه و له كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كانیش بریندار هه‌یه.
له ناوچه سنوورییه‌كانی نزیك ئێران، تا دێت مه‌ترسییه‌كانی قاچاغچێتی به مادده‌ی هۆشبه‌ر زیاتر په‌ره ده‌ستێنێت.
پێشتریش له ده‌روازه سنوورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران چه‌ندین هه‌وڵی به قاچاغ هێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، به چه‌ندین شێوه هه‌وڵی هه‌نارده‌كردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت و هه‌ندێكجار له ناو كه‌لوپه‌ل و پێداویستی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك ئه‌و مادده هۆشبه‌رانه حه‌شار ده‌درێن.
له به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی ئاسایش، هۆبه‌ی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر و رێگرتن له قاچاغچێتی به‌و ماددانه‌وه دامه‌زراون و ئه‌ركیان رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێكی نایاساییه بۆ هاورده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ناو هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.