دوو پیاوی بینیوه یه‌كتریان ماچ كردووه بۆیه 50 كه‌سی كوشتووه
كه‌سه نزیكه‌كانی عومه‌ر مه‌تین باسی كه‌سایه‌تی ناوبراو ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر
كه‌سه نزیكه‌كانی (عومه‌ر سدیقی مه‌تین) ئه‌و كه‌سه‌ی كه كوشتارگه‌ی ئۆرلاندۆی ئه‌نجامدا و له یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ی هاوڕه‌گه‌زبازه‌كاندا له‌ویلایه‌تی فلۆریدا 50 كه‌سی كوشت،باس له كه‌سایه‌تی ناوبراو ده‌كه‌ن و ده‌ڵین"ئه‌و دۆخه‌ی پێ قبوڵ نه‌كراوه كه پیاو و پیاو به پێش چاویه‌وه یه‌كترڕاده‌مووسن و ماچ ده‌كه‌ن.
هه‌ر چه‌نده خانه‌واده‌ی عومه‌ر ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه پێشتر چه‌ند كارێكی لاده‌رانه و تێكده‌رانه‌ی كردووه، به‌ڵام خوڵقاندنی ئه‌و كۆشتارگه‌یه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به پێشینه‌ی ئایینی ناوبراوه‌وه نه‌بووه،ئه‌م قسانه وه‌ك وه‌ڵامێك بوو بۆ نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مریكا،كه ڕایانگه‌یاندبوو ناوبراو هاوسۆز بووه له‌گه‌ڵ داعش.
باوكی عومه‌ر به تۆڕی(NBC ) ی ئه‌مریكی گوتووه،جارێك له‌گه‌ڵ عومه‌ر و هاوسه‌ره‌كه‌ی له سه‌نته‌ری مه‌یامی ئاهه‌نگ و كه‌یف و خۆشی خه‌ڵكانێك ده‌بینن و له‌وكاته‌دا دوو پیاو یه‌كتر ماچ ده‌كه‌ن و ژن و منداڵه‌كه‌ی ده‌یبینن،بۆیه له‌وكاته‌وه عومه‌ر زۆر توڕه بووه له هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان و ڕووداوه‌كه‌ی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ئه‌و ناڕه‌زاییه‌ی كوڕه‌كه‌ی له‌و كه‌سانهی هه‌بووه و ده‌ڵێت" هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئایینه‌وه نییه.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بڵاویانكرده‌وه كه عومه‌ر به‌رله‌وه‌ی په‌لاماری ئه‌و یانه‌یه بدات،په‌یوه‌ندی به ژماره (912) بۆ خزمه‌تگوزاریی فریاكه‌وتن كردووه و پێی گوتوون كه به‌یعه‌تی به ڕێكخراوی داعش داوه.
عومه‌ر مه‌تین ساڵی 1986 له نیویۆرك له دایك بووه و دواتر له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا چوونه‌ته فلۆریدا و له زانكۆی (ئیندیان ڕیڤه‌ر) به‌شی مافی خوێندووه،له‌ساڵی 2009 ژنی هێناوه و ساڵی 2011 له‌ژنه‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی كه‌سایه‌تی عومه‌ره‌وه ژنی پێشووی عومه‌ر(سیتورا یوسفی) به‌ئه‌سڵ ئه‌فغانی، به ڕۆژنامه‌ی (واشنتن پۆست) ی گوتووه، كه له‌و ماوه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ عومه‌ر دا ژیاوه به‌به‌رده‌وامی لیێداوه.
ستیورا ده‌ڵێ زۆربه‌ی جار كه ده‌گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه به هه‌موو هۆكارێك لێده‌دام.
هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ی كردوه كه له‌سه‌ره‌تای ژیانی هاوسه‌رییاندا عومه‌ر ئاسایی بووه و زۆر ئیماندار نه‌بووه و جل و به‌رگی وه‌رزشی ده‌پۆشی و وێنه‌ی خۆشی گرتووه به جل و به‌رگی پۆلیسه‌وه له نیویۆرك.
ژنه پێشووه‌كه‌ی عومه‌ر ده‌ڵێ به‌هۆی به‌رده‌وامیدان به توندوتیژی به‌رامبه‌رم داوام له باوكم كرد هاوكاریم بكات و سه‌ره‌نجام عومه‌رم به‌جێهێشتووه.
له‌و ماوه‌یه‌شدا ناوبراو پاسه‌وانی باڵه‌خانه‌یه‌ك بووه و مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتنی هه‌بووه.
كۆمپانیای (G4S ) كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیا ئه‌وله‌هییه‌كان له جیهاندا ڕایانگه‌یاندووه" ئه‌و كه‌سه له ساڵی 2007 وه له كۆمپانیاكه‌یان كاری كردووه و له‌چوارچێوه‌ی كاره‌كه‌یدا چه‌كی هه‌ڵگرتووه.
ساڵ 2013 و 2014 له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی بانگ كراوه و له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی به گروپه توندڕه‌وه‌كانه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه،به‌ڵام هیچ جارێك ده‌ستگیر نه‌كراوه.