فڕۆكه‌كانی توركیا بنكه‌كانی په‌كه‌كه‌یان له‌ ده‌وروبه‌ری مه‌خموور بۆردومانكرد

حه‌وت هێرشی یه‌ك له‌دوای یه‌كیان ئه‌نجامدا

هێرشی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر بنكه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری كه‌مپی مه‌خموور
هێرشی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر بنكه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری كه‌مپی مه‌خموور

K24- هه‌ولێر:

كەمێك پێش ئێستا فڕۆكه‌كانی توركیا ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یان له‌ ده‌وروبه‌ری كه‌مپی مه‌خموور به‌ چڕی بۆردومانكرد.

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ كوردستان24ـیان راگه‌یاند، فڕۆكه‌كانی توركیا حه‌وت جار له‌سه‌ر یه‌ك هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ و له‌ناو مه‌خمووریش ئاگری ئه‌و مووشه‌كانه‌ بینراوه‌، كه‌ ئاراسته‌ی بنكه‌كانی په‌كه‌كه‌ كراون.

H.B

Fly Erbil Advertisment