له شنگالیش فڕۆكه‌كانی توركیا بنكه‌كانی په‌كه‌كه‌یان بۆردومانكرد
كوژراو و برینداریش هه‌ن

K24- شنگال:
به‌ر له كه‌مێك له سنووری قه‌زای شنگالیش فڕۆكه‌كانی توركیا هێرشی سه‌ر بنكه‌كانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی كرد و زیانی گیانیش هه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان24 له شنگال له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی ئاگادار رایگه‌یاند، به‌ر له چه‌ند خوله‌كێك فڕۆكه‌كانی توركیا ده‌یان هێرشی ئاسمانییان بۆ سه‌ر بنكه‌كانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی "باب شلۆ، چل مێرا و باره" له چیای شنگال ئه‌نجامدا.
گوتیشی: به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌و هێرشانه‌دا ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداریش هه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌كه‌یان ئاشكرا بكرێت، تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش هێرش و بۆردومانه‌كان به‌رده‌وامن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، چه‌ند خوله‌كێك پێشتریش فڕۆكه‌كانی توركیا حه‌وت جار له‌سه‌ر یه‌ك، هێرشی سه‌ر بنكه‌كانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی له ده‌وروبه‌ری كه‌مپی مه‌خمووریان كرد و له‌ناو مه‌خمووریش ئاگری مووشه‌كه‌كان بینراوه.
سه‌باره‌ت به زیانه‌كانیش، تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌و باره‌یه‌وه رانه‌گه‌یه‌ندراوه.