رێکاری توندتر بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنا دەگیرێتەبەر

ژمارەی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا زیاتر دەبێت

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

وەزارەتی تەندروستی عێراق پێشبینی دەکات، لە داهاتوودا رێکاری توندتر بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بگیرێتەبەر.

جاسب حیجامی، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق، بە ئاژانسی فەرمی عێراقی راگەیاند "بەردەوام ئامارەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرەو هەڵکشان دەچن، بۆیە پێویستە ستراتیژێکی نوێی خۆپارێزی بگیرێتەبەر".

 پێشبینیشی کرد، لە رۆژانی داهاتوودا، ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە زیاتر بێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێدەچێت لە کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی، بڕیار لەسەر توندتر کردنی رێکارەکانی خۆپارێزی بدرێت".

لەلایەکی دیکەوە، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق رایگەیاند، پێویستە هەر هاووڵاتییەک، لەکاتی گەشت کردن بۆ دەرەوەی وڵات، كارتی وەرگرتنی ڤاكسین و پشكنینی پی سی ئاڕی پێبێت.

Fly Erbil Advertisment