زانیاری له‌سه‌ر هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان زانیاری ده‌خاته‌ڕوو
.jpg)
K24 - هه‌ولێر:
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووی هێرشێكی مووشه‌كی كراوه‌ته‌وه و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه به‌رده‌وام بووه.
ئاژانسی هه‌واڵی عێراق "واع" بڵاویكرده‌وه، فه‌ریق روكن، ئه‌حمه‌د سه‌لیم"، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ره‌تی ده‌كاته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا هێرشی كرابێته‌سه‌ر. چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ش باس له‌وه ده‌كه‌ن، ده‌نگی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌كه بۆ تێستكردن بووه.
فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له ماوه‌ی رابردوودا دوو جار هێرشی كراوه‌ته سه‌ر و رۆژی هه‌ینی رابردووش به 6 مووشه‌كی كاتیۆشا كرایه ئامانج، هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگریی هاوپه‌یمانانه‌وه به‌رپرچی مووشه‌كه‌كان درابوونه‌وه، به‌ڵام مووشه‌كێك زیانی به فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی گه‌یاند، دوێنێش مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به چه‌ند سه‌ره‌داوێك له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا گه‌یشتووه و ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی ئه‌و هێرشه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه.