ئه‌م هه‌فته‌یه هێزی ئه‌مه‌ریكا ده‌گاته پۆڵه‌ندا و رۆمانیا
بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی زیاتری ئه‌مه‌ریكا له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا پێی ناوه‌ته قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
دوێنێ ئێواره، 2ی شوبات (فێبرایه‌ری 2022) سكرتێری رۆژنامه‌وانی پێنتاگۆن ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، ئه‌م هه‌فته‌یه 2 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له فۆرت براگ-ی نۆرس كارۆلینا-ه‌وه به‌ره‌و پۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێده‌كه‌وێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له ئه‌ڵمانیاوه ده‌چێته پۆڵه‌ندا.
جۆن كیربی، سكرتێری رۆژنامه‌وانی پێنتاگۆن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ، 2ی شوبات جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، ئه‌م هه‌فته‌یه یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی هێزی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه له فۆرت براگ-ی نۆرس كارۆلینا-ه‌وه بگاته ئه‌ڵمانیا و پۆڵه‌ندا، گوتیشی: "هێزێكی 1000 سه‌ربازیش كه له بنكه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا جێگیره، له‌وێوه ده‌چێته رۆمانیا".
كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌ی كیربی یه‌ك رۆژ دوای ئه‌و هه‌وڵه دیپلۆماتییه‌ی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا و سه‌ركرده‌كانیان دێت بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه، له‌كاتێكدا به‌پێی هه‌واڵه‌كانی هه‌ردوو وڵات هه‌وڵه‌كان گه‌یشتوونه‌ته بنبه‌ست.
دوو به‌رپرسی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی به سی ئێن ئێن-یان وتووه كه پرۆسه‌ی بڵاوه‌پێكردنی سه‌ربازی له‌خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا ته‌نیا نیشاندانی پاڵپشتیكردنی هاوپه‌یمانانی ناتۆیه كه هه‌ست به هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن له پاش ئه‌و كۆكردنه‌وه سه‌ربازییه‌ی رووسیا له‌سه‌ر سنووری ئۆكرانیا.
بۆ زانیاری زیاتریش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناچێته ئۆكرانیا-وه، به‌رپرسێكی پێنتاگۆن بۆ زه نیویۆرك تایمز-ی ئاشكراكردووه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناچنه ناو خاكی ئۆكرانیاوه.
جۆن كیربی-یش له كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌ی دوێنێ 2ی شوبات، دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و جوڵه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كه بۆ ئه‌و ژینگه ناته‌ندروسته‌ی ئێستا له نزیك ئه‌وروپا، وتیشی: "ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناچنه ناو خاكی ئۆكرانیا بۆ جه‌نگین"، "به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هێزه به روونی به پۆتن ده‌ڵێین كه ناتۆ گرنگه بۆ ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی".
رووسیا-ش هه‌میشه ره‌تیده‌كاته‌وه كه ئامانج و پلانی هه‌بێت ئۆكرانیا داگیربكات، به‌ڵام ئاماژه‌كان هه‌موو وا نیشانده‌ده‌ن كه هیچ دۆخێكی خوازراو نییه بۆئه‌وه‌ی ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته بگه‌نه چاره‌سه‌رێكی گونجاو كه پێشتر هه‌ردووكیان له یه‌ك یه‌كێتی گه‌وره‌دا بوون به‌ناوی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت.
گفتووگۆكانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته گه‌یشتونه‌ته بن به‌ست، له‌هه‌مانكاتیشدا هه‌ڵوێستی رووسیا به‌رامبه‌ر ئه‌وروپا توندتر ده‌بێت، دوێنێ چوارشه‌ممه، 2ی شوبات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له پێگه‌ی خۆی به گاڵته‌جاڕییه‌وه وه‌سفی بۆرس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا-ی كرد كه ته‌واو په‌شوكاوه، سیاسییه‌كانی به‌ریتانیا-شی به گێل و نه‌زان له‌قه‌ڵه‌مدا.
ئه‌م وه‌سفه‌ی رووسیا له‌دوای ئه‌و گفتوگۆ ته‌له‌فۆنییه‌ی نێوان ڤلادیمیر پۆتن سه‌رۆكی رووسیا و بۆرس جۆنسن -ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بڵاوبۆوه، كاتێك جۆنسن به ئاشكرا به پۆتن -ی وتووه ئۆكرانیا ئازاده له‌وه‌ی كه خۆی بیه‌وێت بێته ناو ناتۆ-ه‌وه.
به‌پێی داونینگ ستریت، جۆنسن و پۆتن رێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كاربكه‌ن بۆ چاره‌سه‌رێكی ئاشتییانه‌ی قه‌یرانی رووسیا له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا.
هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌ی بی سی نیوز، مۆسكۆ ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له‌سنووری ئۆكرانیا له 100 هه‌زار سه‌ربازه‌وه گه‌یاندووه‌ته 120 هه‌زار سه‌رباز و ده‌شڵێت ئه‌م رێوشوێنه سه‌ربازییه دیاریكراو نییه و زیاتریش ده‌بێت ئه‌گه‌ر داواكانی نه‌یه‌ته‌دی له‌نێو ئه‌و داوایانه‌دا ئه‌وروپا به‌ڵێن بدات كه رازی نه‌بن كێڤ بچێته ناتۆوه.
له راپۆرته‌كه‌ی ئه‌ی بی سی نیوزدا هاتووه ڤلادیمێر پۆتن سه‌رۆكی رووسیا ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌یانه‌وێت ئۆكرانیا وه‌ك ئامرازێك بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی روسیا به‌كاربهێنن".
پێنتاگۆن سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 3ی شوبات دووپاتی كرده‌وه كه هه‌زار سه‌رباز له بنكه‌ی سه‌ربازی ڤیلسیك -ی ئه‌ڵمانیاوه به‌رێده‌كه‌وێت به‌ره‌و رۆمانیا و زیاتر له 1700 سه‌ربازیش له تیمی 82ی بارهه‌ڵگری ئاسمانی له بنكه‌ی فۆرت براگ-ی ویلایه‌تی نۆرس كارۆلینا-ه‌وه ده‌برێته پۆڵه‌ندا و له به‌شێكی دیكه‌ی گه‌یاندنی هێزی سه‌ربازیشدا له فۆرت براگ-ه‌وه 300 سه‌رباز ده‌چێته ئه‌ڵمانیا، پێده‌چێت له‌وێوه بچێته لیتوانیا.
بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی زیاتری ئه‌مه‌ریكا له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا پێی ناوه‌ته قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه كه ئه‌مه خواستی رووسیا نییه و ته‌واو دژیه‌تی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكایه لێدوانێكی جۆو بایدن-ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كاتێك ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتن رێككه‌وتین وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی داواكرد، كه هێزی سه‌ربازی بڵاوه پێبكه‌ین، ئه‌و به شێوه‌ی هێز هه‌ڵسوكه‌وتی كرد، ئێمه‌ش پێمانوت كه ده‌توانین ئه‌وه بكه‌ین و دڵنیایی بده‌ینه هاوپه‌یمانه‌كانمان له ناتۆ و خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا كه زیاتر له‌وێ بین".
به‌ڵام ئه‌م لێدوانه‌ی بایدن وه‌ك دۆخێكی گاڵته‌ئامێزی سیاسی به‌رامبه‌ر پۆتن لێكده‌درێته‌وه، كه رووسیا واده‌خوازێت دۆخه‌كه به‌ره‌و ئه‌وه بڕوات، ناتۆ له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا جێگیرتر بێت.