كۆشكهكانی سهدام لهلایهن حزبهكانهوه دهستیان بهسهرداگیراوه
سەدام حوسێن نزیکەی 1000 کۆشکی هەبووە، 200 كۆشكیان له بهغدایه

K24 - ههولێر:
لە سەرجەم وڵاتانی جیهان، کۆشکەکانی شاهانە و سەرۆکایەتییەکان، دوای نەمانی فەرمانڕەوایەتییەکانیان دەکرێنە مۆزەخانە و لەبەردەم خەڵکدا کراوە دەبن، بەڵام لە عێراق زۆربەی کۆشکەکانی سەرۆکی رژێمی پێشوو، کە بە کۆشکەکانی سەدام ناسراون، لەلایەن پارتە سیاسییەکانەوە دەستییان بەسەرداگیراوە، هەندێکیشیان پشتگوێخراون و پێویستیان بەنۆژەنکردنەوە هەیە، ژمارەیەکی کەمیشییان بە رووی خەڵدا کراوەن.
کۆشکێك له بهسره، كه لە سەردەمی رژێمی پێشووی عێراق دروستکراوه و بە کۆشکی سەدام بەناوبانگه، ئهو جۆره كۆشكه لە چەندین شاری عێراقیشدا هەیه، بەڵام بەرپرسی فەرمانگەی شوێنەواری بەسرە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، تەنیا پارێزگاکەی ئەوان، توانیوییەتی بەباشی و دروستی پارێزگاری لە کۆشکەکانی سەدام بکات، لە سیمبولی دیکتاتۆرییەتەوە بیانگۆڕێت بۆ سیمبولی شارستانییەت و رۆشنبیری.
قەحتان عوبەید، بەرپرسی فەرمانگەی شوێنەواری بەسرە روونیكردهوه، زۆرێک لە کۆشکەکان بۆ سەردەمی ساڵانی نەوەدەکان دەگەڕێنەوە، بەشی زۆریان لە شاری تکریتن، هەروەها 166 باڵەخانە و کۆشک و خانووی دیکەش لە کەناری رووباری دیجلە هەن.
لەیس مەجید حەسەن، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی عێراقی بۆ شوێنەوار و کولتوور ئاشكرای كرد، هەندێک لە کۆشکەکان گەورەن، بۆیە نۆژەنکردنەوەیان پێویستی بە پارەیەکی زۆر هەیە، بەڵام هەندێکی دیکەیان بچووکن و پارەی کەمتری بۆ نۆژەنکردنەوە پێویسته.
بەگوێرەی زانیارییەکان، سەدام حوسێن، سەرۆکی رژێمی پێشووی عێراق، نزیکەی 1000 کۆشکی هەبووە، تەنیا لە بەغدا 200 کۆشکی هەبووە، دوای ساڵی 2003 و هێرشی ئەمهریکا بۆ سەر عێراق، نزیکەی 3 هەزار موڵک، کە هی بەرپرسانی رژێمی پێشوو بوو، دەستیان بەسەردا گیرا.