هه‌واڵێكی موژده‌به‌خش له‌باره‌ی كۆرۆنا
K24- هه‌ولێر:
دوای دوو ساڵ له سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بڵاوبوونه‌وه‌ی به جیهاندا، ئه‌مڕۆ رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان رایگه‌یاند، به‌م نزیكانه ئه‌وروپا پێ ده‌نێتی قۆناغێكی ئارام و سه‌قامگیری درێژمه‌ودا، ئه‌ویش به‌هۆی به‌رزی تێكڕای پێدانی ڤاكسین و بڵاوبوونه‌وه‌ی گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی، كه مه‌ترسییه‌كه‌ی له زنجیره‌كانی پێشخۆی كه‌متره، هه‌روه‌ها نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتاییهاتنی وه‌رزی زستان.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، هانس كلوغه، به‌ڕێوه‌به‌ری لقی ئه‌وروپای رێكخراوی ته‌ندروسیی جیهان گوتی: "ئاماژه‌كانی ئێستای ئه‌و په‌تایه، ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن قۆناغێكی ئارام و درێژمه‌ودا له‌پێشمانه".
گوتیشی: "پێویسته ئه‌و ماوه‌یه وه‌ك به‌رگری باڵا سه‌یری سه‌یر بكرێت، به‌وه‌ی كه ده‌بێته پشوودانێك و سه‌لامه‌تی هه‌میشه‌یی بۆمان ده‌هێنێت".
پێشتر حكومه‌تی سویسرا پێشبینی ئه‌وه‌ی كردبوو، كه گۆڕاوی ئۆمیكرۆن ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كۆتاییهاتنی په‌تای كۆرۆنا، هاوكات خواستی خۆیشی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه تا كۆتایی مانگی ئازار/ مارسی ئه‌مساڵ درێژ بكرێته‌وه.
ئالان بیرسیه، وه‌زیری ته‌ندروستی سویسرا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "پێده‌چێت ئێمه له قۆناغێكی راگوزه‌ری په‌تایی بۆ نه‌خۆشییه‌كی ئاسایی‌دا بین، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه ئێستا به‌رگری دانیشتوان گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی به‌رز".
H.B