کازمی: هەندێک وڵات هەوڵی لەباربردنی دیموکراسی لە عێراق دەدەن
"بەرژەوەندی گەل و وڵات، بخرێتە سەروو بەرژەوەندییەکانی دیکە"

K24 - هەولێر
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەندێک وڵاتی هەرێمی هەوڵ بۆ لەباربردنی دیموکراسی لە عێراق دەدەن.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتەیەکدا لە ساڵیادی کوژرانی محەمەد باقر حەکیم، هەندێک وڵاتی هەرێمی هەوڵ بۆ لەباربردنی دیموکراسی لە عێراق دەدەن. داواشی لە لایەنەکان کرد بەرژەوەندی وڵات و گەل، بخەنە سەرووی بەرژەوەندییەکانی دیکە.
کازمی گوتی: "عێراق بە فرە ئایینی و شارستانییەتی جیا دەوڵەمەندە، کە جیهانی بە بەها کۆمەڵایەتی و مرۆییەکان سەرسام کردووە، بۆیە پێویستە ئەم بەهایانە بکەینە هۆکارێک بۆ پێکەوەژیانی عێراقییەکان بەگشتی، بەبێ جیاکاری ئایین و بیروڕا".
گوتیشی: "پێویستە بەرژەوەندی گەل و وڵات، بخرێتە سەروو بەرژەوەندییەکانی دیکە، بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ عێراق".