ئه‌ردۆغان و هاوسه‌ره‌كه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون
ئه‌ردۆغان: پشكنینه‌كانمان پۆزه‌تیڤ ده‌رچوو و به گۆڕاوی ئۆمیكرۆن تووشی په‌تاكه بووینه

K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند خۆی هاوسه‌ره‌كه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، دوای ده‌ركه‌وتنی چه‌ند نیشانه‌یه‌كی سووك لێیان، له‌گه‌ڵ ئه‌مینه ئه‌ردۆغانی هاوسه‌ره‌كه‌ی پشكنینیان كردووه و ئه‌نجامه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆماری توركیا له تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: پێمان راگه‌یه‌ندراوه كه تووشی گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووینه، به‌ڵام سوپاس بۆ خودا نیشانه‌كانمان زۆر قورس نین.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێستا ئێمه ئه‌رك و كاره‌كانمان له ماڵه‌وه رایی ده‌كه‌ین".
H.B