هێرشەکانی داعش له ماوه‌ی ساڵی 2021
دوای ساڵی 2017 داعش زۆرترین هێرش و په‌لاماره‌كانی له ماوه‌ی ساڵی رابردوو ئه‌نجامداوه و زۆربه‌ی هێرشه‌كانیش له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان بوون

K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2014 رێكخراوی داعش توانی 88 هه‌زار كیلۆمه‌تری چوارگۆشه له خاكی عێراق و سووریا داگیربكات و له ساڵی 2017ـه‌ش سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی عێراق كۆتاییهاتنی یه‌كجاره‌كی ئه‌و رێكخراوه‌ی راگه‌یاند، لێره و له‌وێ كرده‌وه تیرۆرستییه‌كان و په‌لاماره‌كانی چه‌كدار و شانه نووستووه‌كانی ئه‌و رێكخراوه به‌رده‌وام بوون و له ساڵی رابردووش زۆرترین كرده‌وه و هێرشیان له‌ناو عێراق ئه‌نجامدا.
ئاماره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ته‌نها له ماوه‌ی ساڵی 2021 چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه له‌ڕێگه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی شانه نووستووه‌كانی هه‌زار و 113 هێرش و په‌لامارییان له‌ناو خاكی عێراق ئه‌نجامدا و زۆرترین ئه‌و هێرشانه‌ش له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون، كه ژماره‌یان 304 هێرش بووه.
ژماره‌ی قوربانیانی هێرشیه‌كانی داعش له ماوه‌ی ساڵی 2021 بریتی بوو له 2 هه‌زار و 75 كه‌س. ئه‌و رێكخراوه له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا هه‌وڵیدا ئاماری هێرش و كرده‌وه‌كانی و بیری توندڕه‌وی له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاوبكاته‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا 16 هه‌زار و 230 پۆستی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه رێژه‌ی 62%ی هه‌واڵه‌كانی ئه‌و پۆستانه، خۆی له ناوه‌ڕۆكی ناڕاست و هه‌ڵبه‌ستراودا ده‌بیننه‌وه.
دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكخراوی قاعیده و دروستبوونی بۆشایی ئه‌منی له سنووره‌كانی نێوان سووریا و عێراق و ئازادكردنی ئه‌بوبه‌كر به‌غداد له زیندانی بوكا له ئوم قه‌سری باشووری عێراق، له 4ی ته‌ممووزی ساڵی 2014 ناوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی له عێراق و شام به فه‌رمی راگه‌یه‌ندرا، دواتر توانی له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا 88 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه، له خاكی عێراق و سووریا داگیر بكات، له رۆژی 10ی حوزه‌یرانی هه‌مان ساڵ ده‌ستی به‌سه‌ر شاری مووسڵیشدا گرت.
H.B