كه‌سێك له‌هه‌ولێر ده‌ستگیر كرا
بزانن چ كارێكی كردووه

K24- هه‌ولێر:
پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات، كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه، وه‌ك پزیشك خۆی ناساندووه و پاره‌یه‌كی زۆری له خه‌ڵك وه‌رگرتووه.
پۆلیسی فریاكه‌وتنی پارێزگای هه‌ولێر، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ن. س. ج) بە تۆمەتی فێڵکردن لە چەند نەخۆشخانە و سەنتەرێکی چارەسەرکردن دەستگیرکرد.
پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، ئه‌و تۆمه‌تباره وەك پزیشك خۆی ناساندبوو و بڕێك پارەی لە شوفێری تەکسیی و نەخۆشخانەکان وەرگرتووه.
پۆلیسی فریاكه‌وتن روونیكرده‌وه، تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، بە مەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسایی، رادەستی بنکەی پۆلیسی راستی کرا.
