رووسیا به 72 كاتژمێر (كێڤ) كۆنتڕۆڵ ده‌كات
"ئه‌وه‌ی توانای چه‌ك هه‌ڵگرتنی هه‌یه چه‌كێكی په‌یدا كردووه و سه‌رقاڵی مه‌شقكردنه"
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
هیچ لێكچووێكی هاوبه‌ش نییه له‌نێوان راهێنه‌رێكی تێنس، ژنی قه‌شه‌یه‌ك، پزیشكێك، سه‌ربازێكی خانه‌نشین و قوتابییه‌كی زانكۆ، ته‌نیا یه‌ك كۆلكه‌ی هاوبه‌ش نه‌بێت ئه‌ویش به‌رگریكردنه له شوێنی له‌دایكبوون و نیشته‌جێبوونیان، ئه‌و شاره‌ش له ئۆكرانیا كه ئه‌م لێكچوونه هاوبه‌شه‌ی تێدایه، شاری خاركێڤ-ـه كه هاوسنووری رووسیایه.
خه‌ڵكی خاركێڤ رۆژانه ئه‌وه‌ی ده‌ستی توانای چه‌ك هه‌ڵگرتنی هه‌بێت، چه‌كێكی كلاشنیكۆڤ یان هه‌ر جۆرێكی تری په‌یدا كردووه و سه‌رقاڵی مهشقكردنن بۆ شه‌ڕی كۆڵانه به كۆڵان له‌گه‌ڵ سوپای رووس.
خه‌ڵكی خاركێڤ به‌سرووشتی دابه‌شبووه به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا، هه‌ندێكیان به زمانی ره‌چه‌ڵه‌كی (رووسی) قسه‌ده‌كه‌ن، هه‌ندێكی تر به زمانی ئۆكرانی قسه ده‌كه‌ن و كه‌مترین رسته‌ی رووسی به‌كارده‌هێنن.
به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێس، یه‌ك ملیۆن كه‌س له شاره‌كه ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه كه ژیانی مه‌ده‌نی و ئاسایی واز لێبێنن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له شاره‌كه‌یان بكه‌ن دژی دووه‌م گه‌وره‌ترین هێزی جیهان له رووی سه‌ربازییه‌وه، ئه‌وان پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ئه‌وه هه‌ست و ئینتیمای هه‌موو ئۆكرانییه‌كان بێت.
خه‌ڵكی ئۆكرانیا توانای سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان ده‌زانن كه ناتوانن رووبه‌ڕووی سوپای رووس بێته‌وه، بۆیه ده‌بێت خۆیان به‌رگری لهشارهكانیان بكه‌ن و رووسیا تووشی شه‌ڕی درێژخایه‌ن بكه‌ن.
ئه‌م تێڕوانییهی هاووڵاتیانی ئۆكرانیا هه‌مان تێڕوانینه لای به‌رپرسانی پێنتاگۆن، به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆنگرێسه‌وه كه به فۆكس نیوز-یان راگه‌یاندووه، جه‌نه‌رال مارك میلی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی گوتووه كه رووسیا له‌ماوه‌ی 72 كاتژمێردا (كێڤ) كۆنتڕۆڵ ده‌كات ئه‌گه‌ر هێرشی به‌رفراوان بكات.
مارك میلی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراودا، رۆژانی 2 و 3ی شوبات (فێبرایه‌ری 2022) له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی نوێنه‌ران، پێیگوتوون كه له‌و هێرشه به‌رفراوانه‌دا ئه‌گه‌ر رووسیا ئه‌نجامی بدات، 15 هه‌زار سه‌ربازی ئۆكرانیا و 4 هه‌زار سه‌ربازی روسی ده‌كوژرێن.
رۆژنامه‌ی زه واشنتۆن پۆست-یش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وه نهێنییه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه پێشبینی كوژران و مردنی 50 هه‌زار مه‌ده‌نی و ئاواره‌بوونی 5 ملیۆن كه‌س ده‌كرێت.
زه واشنتۆن پۆست نووسیویه‌تی: "له‌و كۆبوونه‌وه نهێنییه‌دا هه‌ریه‌ك له ئه‌نتۆنی بلینكین وه‌زیری ده‌ره‌وه، لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری، ئافریل هینز به‌رێوه‌به‌ری هه‌واڵگری نیشتمانی، مارك میللی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌لیخاندرۆ مایۆركاس وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆ، والی ئادیمۆ بریكاری وه‌زیری خه‌زێنه، دۆن گراڤێش وه‌زیری بازرگانی و ئیزۆبیل كۆلمان جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی ئه‌مه‌ریكی بۆ گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی، به‌شداربوون".
كه‌واته ئه‌گه‌ر (كێڤ) به 72 كاتژمێر كۆنترۆڵ بكرێت له‌لایه‌ن سوپای رووسیاوه، شارێكی وه‌ك خاركێڤ به چه‌ند كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت، كه ته‌نیا 40 كیلۆمه‌تر له‌و ده‌یان هه‌زار سه‌ربازه رووسه‌وه دووره كه له‌سه‌ر سنووری ئۆكرانیا كۆكراونه‌ته‌وه.
بۆیه له‌و كۆبوونه‌وه داخراوه‌دا ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا نائارام بوون به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی بایدن كه به خێرایی وه‌ڵامی نییه بۆ پڕچه‌ككردنی سوپا و هاوكاری سه‌ربازی ئۆكرانیا به‌تایبه‌تی پێدانی سیستمی مووشه‌كی دژه فڕۆكه، به‌ڵام چه‌ند به‌رپرسێكی ئیداره‌ی بایدن له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌و ئه‌ندامانه‌ی نوێنه‌رانیان گوتووه كه پێداویستی سه‌ربازی به‌پێی پێویست، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه دراوه‌ته ئۆكرانیا.
له دوو هه‌فته‌ی رابردوودا له رێگه‌ی 7 فرۆكه‌ی بارهه‌ڵگری ئه‌مه‌ریكییه‌وه به سێ وه‌جبه 585 تۆن هاوكاری سه‌ربازی له فڕۆكه‌خانه‌ی بۆریسیۆڵ-ی كێڤ-ه‌وه، گه‌یشتووه به ئۆكرانیا كه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و بودجه‌یه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا به گوژمه‌ی 200 ملیۆن دۆلار بۆ هاوكاری سه‌ربازی ئۆكرانیا ته‌رخانی كردووه.
هه‌رچه‌نده شیكار و به‌رپرسانی هه‌واڵگری ئه‌وه ناشارنه‌وه و ده‌ڵێن كه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی مه‌ده‌نییه‌وه بۆ به‌رگریكردن لهشارهكانیان مێرده‌زمه‌یه‌كی ترسناكه دژی پلانی داگیركاری سه‌ربازی رووسه‌كان.